
SNN-
سەرەڕای گەمارۆ ئابوورییە توندەکان بۆسەر ئێران، واشنتۆن بەپەلە بڕێکی زۆر لە چەک و تەقەمەنی رەوانەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست کردووە بۆ روبەڕوبونەوەی ئێران.
رۆژنامەی وۆڵستریت جۆرناڵ بڵاویکردوەتەوە، ئەمریکا بە پەلە بڕێکی زۆر لە چەک و تەقەمەنی بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەراست رەوانەکردوە و ئەگری زۆرە بۆ هێرشکردنە سەر ئێران بێت.
ئاماژەی بەوەکردووە، پێنتاگۆن هۆشداری دەدات لە دابەزینی مەترسیداری ئاستی تەقەمەنی و کۆگاکانی چەکی ئەمریکا لە ئەوروپا، بەهۆی رەوانەکردنی بەپەلەی بڕێکی زۆر لە موشەک و سیستەمی بەرگریی ئاسمانی بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست.
بەپێی زانیاریی لێپرسراوانی سەربازیی ئەمریکا، کۆگاکانی وڵاتەکەیان لە ئەوروپا بۆ موشەکەکانی دژە-فڕۆکەی و موشەکەکانی زەوی-بۆ-زەویی گەیشتوونەتە ئاستێکی “سەرو مەترسیدار”، ئەمەش نیگەرانیی لای شارەزایانی سەربازی و لێپرسراوان دروستکردوە، کە بەکارهێنانی ئەو بڕە هێزە چەکە توانای واشنتن بۆ بەپەرچدانەوەی مەترسییەکانی چین و روسیا لاواز بکات.
رۆژنامەی وۆڵستریت جۆرناڵ ئاشکرای کردووە، پیت هێگسێت، وەزیری جەنگی ئەمریکا راستەوخۆ سەرپەرشتیی پرۆسەی گواستنەوەی ئەو چەک و تەقەمەنیانە دەکات بۆ ڕۆژەڵاتی ناوەڕاست، سەرەڕای نیگەرانی و هۆشداری لێپرسراوە سەربازییەکان. ئەمریکا دژی ئەم کارە.
More News
-
کۆریای باکوور هەڕەشەی توند دەکات
6 hours لهمهوپێش -
عێراق دەتوانێت چەکی گروپە چەکدارەکان کۆنترۆڵ بکات
7 hours لهمهوپێش -
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
9 hours لهمهوپێش -
تەنیا سێ ڕۆژ ماوە بۆ سوودمەندبوون لە لێخۆشبوونی قەرزی کۆنی کارەبا
9 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
کۆریای باکوور هەڕەشەی توند دەکات
6 hours لهمهوپێش -
عێراق دەتوانێت چەکی گروپە چەکدارەکان کۆنترۆڵ بکات
7 hours لهمهوپێش -
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
9 hours لهمهوپێش



