مەسعود پزیشکیان: ئێمە لەسەر خەزێنە خەوتوین نابێت هاووڵاتیەکانمان برسیبن

مەسعود پزیشکیان
SNN-
سەرۆککۆماری ئێران رایگەیاند، درێژەکێشانی گەمارۆکان دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی زیاتری گرانبوونی کاڵاکان، بەوپێیەی تێچووی گواستنەوە و هاوردەکردن زیادیکردووە.
مەسعود پزیشکیانی سەرۆککۆماری ئێران لە چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ میدیای وڵاتەکەی رایگەیاند، ئەوان لەسەر خەزێنە خەوتون و نابێت هاووڵاتیەکانیان برسیبن.
پزیشکیان ئاماژەی بەوەکردوە، بەهۆی گەمارۆکانەوە هاوردە و هەناردە بە رێژەی ٪25 بۆ ٪35 کەمی کردوە و ئەمەش کاریگەری تەواوی کردوەتە سەر ئابوری وڵاتەکەیان.
باسی لەوەشکرد، وڵاتەکەی لەسەر گەنجینەیەکی گەورەیە و نابێت هاووڵاتییەکانیان برسیبن، ئەگەر نەتوانن کێشەکانی خەڵک چارەسەر بکەن و سەرقاڵی ململانێی سیاسی بن، ناکرێت وەڵامی خوا بدەنەوە.
سەبارەت بە چارەسەرکردنی قەیرانی ئابووری و دابینکردنی پێداویستییەکان، سەرۆککۆمار رایگەیاند، لەڕێگەی بەشداریپێکردنی خەڵکەوە دەکرێت تا رادەیەکی زۆر کێشەی توێژە کەمدەرامەتەکان و کێشەی نیشتەجێبوون چارەسەر بکرێت.
داواشی کرد لەبری تۆمەتبارکردنی یەکتر، کەموکوڕییەکانی یەکتر پڕبکەنەوە، چونکە ناتوانێت بە تەنیا وڵات راستبکاتەوە و دەبێت هەمووان پێکەوە هەوڵی تێپەراندنی قەیرانەکە بدەن.
More News
-
کۆریای باکوور هەڕەشەی توند دەکات
6 hours لهمهوپێش -
عێراق دەتوانێت چەکی گروپە چەکدارەکان کۆنترۆڵ بکات
6 hours لهمهوپێش -
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
8 hours لهمهوپێش -
تەنیا سێ ڕۆژ ماوە بۆ سوودمەندبوون لە لێخۆشبوونی قەرزی کۆنی کارەبا
8 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
کۆریای باکوور هەڕەشەی توند دەکات
6 hours لهمهوپێش -
عێراق دەتوانێت چەکی گروپە چەکدارەکان کۆنترۆڵ بکات
6 hours لهمهوپێش -
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
8 hours لهمهوپێش



