بافڵ جەلال تاڵەبانی بۆ کۆچی دوایی مەهدی زانا سەرەخۆشیی لە لەیلا زانادەکات

SNN-
بافڵ جەلال تاڵەبانی بۆ کۆچی دوایی کەسایەتیی دیاری باکووری کوردستان، مەهدی زانا، پەیامێکی سەرەخۆشی بڵاوکردەوە و تێیدا سەرەخۆشی لە خاتوو لەیلا زانا و بنەماڵەکەی دەکات.
بافڵ جەلال تاڵەبانی لە پەیامەکەیدا رایگەیاندووە:” کاک مەهدی سیمبولێکی پۆڵاینی خۆڕاگری، ئازایەتی و هەڵوێستی نەبەردی گەلەکەمان بوو و تەمەنێکی پڕ لە سەروەریی لەپێناو زمان، شوناس و مافە رەواکانی گەلی کورد بەخشی”.
سەرۆک بافڵ ئاماژەی بەوەشکردووە:”لەدەستدانی ئەو کەڵەپیاوە بۆ هەموو کوردێک خەمێکی قووڵ و کۆستێکی گەورەیە. خەباتی بەڕێزتان و کاک مەهدی، لاپەڕەیەکی پڕ لە شکۆیە کە هەرگیز لە دڵی ئەم میلـلەتەدا کاڵ نابێتەوە”.
لە کۆتایی پەیامەکەیدا بافڵ جەلال تاڵەبانی دەشڵێت:” سەرەخۆشیتان لێدەکەین و وەک هەمیشە خۆمان بە هاوبەشی خەمتان دەزانین. لە خوای گەورە داواکارین رۆحی پاکی کاک مەهدی بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و سەبووری بە بەڕێزتان و بنەماڵە و هاوڕێیانی ببەخشێت”
More News
-
کۆریای باکوور هەڕەشەی توند دەکات
3 hours لهمهوپێش -
عێراق دەتوانێت چەکی گروپە چەکدارەکان کۆنترۆڵ بکات
4 hours لهمهوپێش -
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
6 hours لهمهوپێش -
تەنیا سێ ڕۆژ ماوە بۆ سوودمەندبوون لە لێخۆشبوونی قەرزی کۆنی کارەبا
6 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
کۆریای باکوور هەڕەشەی توند دەکات
3 hours لهمهوپێش -
عێراق دەتوانێت چەکی گروپە چەکدارەکان کۆنترۆڵ بکات
4 hours لهمهوپێش -
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
6 hours لهمهوپێش



