ڕێککەوتنی تاران و عومان لەبارەی گەرووی هورمز ڕاگیرا.. ئێران مەرجی بۆ ئەمریکا دانا

SNN-
جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند، هەرچەندە ڕێککەوتن لە نێوان تاران و عوماندا لەسەر گەرووی هورمز ئەنجامدراوە، بەڵام جێبەجێکردنەکەی ڕاگیراوە تاوەکو ئەمریکا پابەندبوونی خۆی جێبەجێ دەکات.
کازم غەریب ئابادی جەختی لە چەند خاڵێک کردەوە کە گرینگترینیان ئەمانەن::
دۆخی گەرووی هورمز
گەرووەکە هێشتا داخراوە و تێپەڕبوونی هەر کەشتییەک پێویستی بە هەماهەنگی و ڕەزامەندیی تاران هەیە.
ڕێکارە بەرگرییەکان
ئێران پەلە ناکات لە کردنەوەی گەرووەکە و بەردەوام دەبێت لە ڕێکارە بەرگرییەکانی خۆی.
کۆنتڕۆڵی سەربازی
هێزە چەکدارەکانی ئێران سەرپەرشتی تەواوی جووڵەکان دەکەن و ئەو هەواڵانە ڕەتدەکەنەوە کە باس لە تێپەڕبوونی بێ هەماهەنگیی کەشتییەکان دەکەن.
هەڵوێست بەرامبەر ئەمریکا
تاران ئامادەیی بۆ دیپلۆماسی نیشان داوە، بەڵام تۆمەتی ڕاگرتنی پابەندبوونەکان دەخاتە پاڵ ویلایەتە یەکگرتووەکان و جەخت دەکاتەوە کە لە بەرامبەر هەر هەنگاوێکی واشنتندا، ڕێکاری هاوشێوە دەگرنە بەر.
More News
-
کۆریای باکوور هەڕەشەی توند دەکات
2 hours لهمهوپێش -
عێراق دەتوانێت چەکی گروپە چەکدارەکان کۆنترۆڵ بکات
3 hours لهمهوپێش -
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
5 hours لهمهوپێش -
تەنیا سێ ڕۆژ ماوە بۆ سوودمەندبوون لە لێخۆشبوونی قەرزی کۆنی کارەبا
5 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
کۆریای باکوور هەڕەشەی توند دەکات
2 hours لهمهوپێش -
عێراق دەتوانێت چەکی گروپە چەکدارەکان کۆنترۆڵ بکات
3 hours لهمهوپێش -
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
5 hours لهمهوپێش



