موجتەبا خامنەیی هۆشداری دەداتە وڵاتانی کەنداو: ئەمریکا و ئیسرائیل دوژمنی هەموو ئوممەتی ئیسلامن

SNN-
موجتەبا خامنەیی، رابەری باڵای ئێران پەیامێکی نوێی بڵاوکردەوە و تێیدا دەڵێت: پێویستە وڵاتانی ناوچەکە ئەوە بزانن کە ئەمریکا و ئیسرائیل دوژمنی ئەوانیشن، سەرەڕای هاوکارییەکانی نێوانیان.
لە لێدوانێکدا، موجتەبا خامنەیی، رێبەری کۆماری ئیسلامیی ئێران، هۆشدارییەکی توندی ئاراستەی وڵاتانی کەنداو کرد و ڕایگەیاند کە هەر هەنگاوێک ببێتە هۆی ناکۆکی لە نێوان موسڵماناندا، خزمەت بە ئامانجەکانی دوژمنانی ئیسلام دەکات.
ناوبراو ئاماژەی بەوە دا کە لەم سەردەمەدا کە ئەمریکا و هێزە خۆبەزلزانەکان دەمامکەکانیان لاداوە و رووی راستەقینەی خۆیان پیشانی جیهان داوە، هیچ کەسێک ناتوانێت کردە قێزەونەکان بخاتە ئەستۆی نەزانی و بێئاگایی.
هەروەها جەختی کردەوە کە ئەمریکا و ئیسرائیل تەنیا دوژمنی ئێران و بەرەی بەرگری نین، بەڵکو دوژمنی سەرسەختی هەموو ئوممەتی ئیسلامن و رێز لەو فەرمانڕەوایانەش ناگرن کە هاوکارییان دەکەن.
لە لایەکی ترەوە، لە بەشێکی تری لێدوانەکانیدا ئاماژە بەوە درا کە هاوپەیمانیی تاران و پەکین پێ دەنێتە قۆناغێکی نوێی داڕشتنی سیستمی ئەمنیی هاوبەشەوە.
More News
-
کۆریای باکوور هەڕەشەی توند دەکات
2 hours لهمهوپێش -
عێراق دەتوانێت چەکی گروپە چەکدارەکان کۆنترۆڵ بکات
2 hours لهمهوپێش -
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
4 hours لهمهوپێش -
تەنیا سێ ڕۆژ ماوە بۆ سوودمەندبوون لە لێخۆشبوونی قەرزی کۆنی کارەبا
5 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
کۆریای باکوور هەڕەشەی توند دەکات
2 hours لهمهوپێش -
عێراق دەتوانێت چەکی گروپە چەکدارەکان کۆنترۆڵ بکات
2 hours لهمهوپێش -
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
4 hours لهمهوپێش



