عێراق دەروازە سنورییەکان بەڕووی گەشتیاران و ئاڵوگۆڕی بازرگانیدا دەكاتەوە

0
130

SNN-

شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی عێراق بڕیاریدا دەروازە سنورییەکانی ئەلمەشرح (الشیب)، شەلامچە و مەندەلی بەڕووی گەشتیاران و ئاڵوگۆڕی بازرگانیدا دەست پێبکاتەوە؛ ئەمەش دوای ئەوە دێت کە پێشتر حکومەتی عێراق بەهۆی هێرشە درۆنییەکان لە خاکی عێراقەوە بۆ سەر بۆری نەوتی سعودیە، چەند دەروازەیەکی داخستبوو.

بەپێی ڕاگەیەندراوەکە، کاتی دەستپێکردنەوەی هاتووچۆ و ئاڵوگۆڕەکان بەم شێوەیە دەبێت:

گەشتیاران لە دەروازەکانی ئەلمەشرح و شەلامچە: لە 13ی ئەیلوولی 2026، کاتژمێر 6:00ی بەیانی دەست پێدەکاتەوە.

ئاڵوگۆڕی بازرگانی لە دەروازەی شەلامچە: لە 14ی ئەیلوولی 2026، کاتژمێر 6:00ی بەیانی دەست پێدەکاتەوە.

ئاڵوگۆڕی بازرگانی لە دەروازەی مەندەلی: لە 15ی ئەیلوولی 2026، کاتژمێر 6:00ی بەیانی دەست پێدەکاتەوە.

ئاڵوگۆڕی بازرگانی لە دەروازەی ئەلمەشرح: لە 17ی ئەیلوولی 2026، کاتژمێر 6:00ی بەیانی دەست پێدەکاتەوە.

شانەی راگەیاندنی ئەمنی عێراق دەشڵێت: جووڵەی هاتووچۆ و ئاڵوگۆڕی بازرگانی لەگەڵ لایەنی ئێرانی هەرگیز نەوەستاوە و بە شێوەی 24 کاتژمێری لە هەردوو دەروازەی زرباتیە و مەنزریە بەردەوام بووە.

Share it:
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this