وەزیری دارایی: 500 ملیار دینار لە شایستە داراییەکانی جووتیاران بۆ مانگی ئەیلول خەرج کرا

0
1

SNN-

وەزیری دارایی، فالح ساری، ئەمڕۆ یەکشەممە ڕایگەیاند کە بڕی 500 ملیار دینار لە شایستە داراییەکانی جووتیاران بۆ مانگی ئەیلولی خەرج کراوە.

ساری لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە دا کە ئەم هەنگاوە لە چوارچێوەی ڕێکارەکانی وەزارەتدایە بۆ یەکلاکردنەوەی شایستە داراییەکانی سەر دەوڵەت بۆ کەرتی کشتوکاڵی، و جەختی کردەوە کە وەزارەت بەردەوام دەبێت لە تەواوکردنی ڕێکارەکانی پێدانی شایستەکانی جووتیاران لە مانگەکانی داهاتوودا بە مەبەستی پاکتاوکردنی سەرجەم قەرزەکان بەپێی ڕێکارە داراییە پەسەندکراوەکان.

ناوبراو هەروەها تیشکی خستە سەر گرنگیی کەرتی کشتوکاڵ و ڕۆڵی سەرەکیی جووتیاران لە پشتگیریکردنی بەرهەمی خۆماڵی و بەهێزکردنی ئاسایشی خۆراک، و دووپاتی کردەوە کە وەزارەتی دارایی سوورە لەسەر دابینکردن و پاراستنی پێداویستییە داراییەکان بۆ بەردەوامبوونی چالاکییە کشتوکاڵییەکان.

Share it:
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this