
بریکارێکی خۆراک
SNN-
بەڕێوەبەری خۆراک لە سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێکی بەپەلەدا هۆشدارییەکی توندی ئاراستەی کۆمەڵێک لە بریکارەکانی دابەشکردنی خۆراک کرد، بەهۆی ئەوەی تا ئێستا پارەی سەبەتەی خۆراکی پێنجەمیان ڕادەست نەکردووە و جەختی لەوە کردەوە کە هیچ پاساوێک بۆ ئەم دواکەوتنە قبوڵ ناکرێت و سزای یاسایی توند چاوەڕێی سەرپێچیکاران دەکات.
کامەران فەتاح، بەڕێوەبەری خۆراک لە سلێمانی، ئاگادارییەکەی بە شێوازێکی فەرمی ئاراستەی بریکارەکانی ناو شار کرد و کۆدەکانی دیاری کرد، کە ئەوانیش (261، 262، 263، 264، 265، 266، 267، 268، 269، 270 + 291) دەگرێتەوە، و داوای لێکردن بە زووترین کات و پێش تەواوبوونی مۆڵەتەکە سەردانی بەڕێوەبەرایەتییەکە بکەن بۆ تەواوکردنی ڕێکارەکانی پارەدانی پارەی سەبەتە خۆراکی پێنجەم.
لە بەشێکی تری ڕاگەیەندراوەکەدا، بەڕێوەبەری خۆراک ئاماژەی بەوە دا کە ڕۆژی سێشەممە 15ی ئەم مانگە وەک دوا وادەی یەکجاری بۆ ڕادەستکردنی پارەکە دیاریکراوە و هۆشداری دا کە هەر بریکارێک لەم وادەیە دوا بکەوێت ڕووبەڕووی سزای دارایی و غرامەکردن دەبێتەوە بەپێی ئەو ڕێنمایی و یاسایانەی کە لەم بارەیەوە کاریان پێ دەکرێت.
More News
-
تاران حەوت مەرجی بۆ کردنەوەی گەرووی هورمز ڕاگەیاند
4 hours لهمهوپێش -
دواین وادە بۆ بریکارەکانی خۆراک دیاری کرا
5 hours لهمهوپێش -
هاووڵاتییەک بەتۆمەتی بڕینی دارە سروشتییەکان لە بەرزنجە دەستگیر کرا
5 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
تاران حەوت مەرجی بۆ کردنەوەی گەرووی هورمز ڕاگەیاند
4 hours لهمهوپێش -
دواین وادە بۆ بریکارەکانی خۆراک دیاری کرا
5 hours لهمهوپێش



