دابەشکردنی مووچە دەستپێدەکات

0
1

SNN-

ئەمڕۆ چوارشەممە، دابەشکردنی مووچەی مانگی 8ـی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دەستپێدەکات و بەپێی خشتەی وەزارەتی دارایی، شەش وەزارەت و دەستە مووچەکانیان وەردەگرن.

بەگوێرەی ئەو لیستەی وەزارەتی دارایی بڵاویکردووەتەوە، ئەمڕۆ مووچەی خانەنشینانی شارستانی و پێشمەرگە، زیندانییانی سیاسی، بەرکەوتووانی چەکی کیمیایی، کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان، لەگەڵ وەزارەتەکانی تەندروستی، پەروەردە و خوێندنی باڵا دابەشدەکرێت.

هەروەها سبەینێش دابەشکردنی مووچە بەردەوام دەبێت و مووچەی بەشێک لە وەزارەت و دەستەکانی دیکە دابەشدەکرێت.

Share it:
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this