بە بەشداری زیاتر لە ملیۆنێک و 750 هەزار قوتابی پرۆسەی خوێندن لە هەرێمی کوردستان دەستیپێکرد

SNN-
ئەمڕۆ یەکشەممە بە بەشداری زیاتر لە 1 ملیۆن و 750 هەزار قوتابی خوێندنی ساڵی 2026-2027 لە هەرێمی کوردستان دەستیپێکرد.
زیاتر لە 1 ملیۆن و 750 هەزار قوتابی لە سەرجەم پارێزگاکان دەستیان بە خوێندن کرد، کە لەو ژمارەیە زیاتر لە 123 هەزاریان بۆ یەکەمجار لە پۆلی یەکەمی بنەڕەتی ناونووس کراون.
نزیکەی 500 هەزار قوتابی لە هەولێر، زیاتر لە 410 هەزار لە سلێمانی، 426 هەزار لە دهۆک و 28 هەزار قوتابی لە هەڵەبجەن.
پرۆسەی خوێندن لە 7 هەزار و 590 قوتابخانەدا بەڕێوەدەچێت، بە سەرپەرشتیی 107 هەزار مامۆستای میلاک، 30 هەزار و 90 مامۆستای گرێبەست و 31 هەزار فەرمانبەری کارگێڕی.
19 ملیۆن کۆپی پەرتووک چاپ و دابەشکراون، گۆڕانکاری لە پرۆگرامی 110 پەرتووکدا کراوە، هەروەها 32 باڵەخانەی نوێی خوێندنگە و 250 کۆنتێنەری پێداویستی دابینکراون.
بەپێی ڕاگەیەندراوی وەزارەتی پەروەردە، ساڵنامەی نوێی خوێندن بە سیستمی 5 ڕۆژ دەوام لە هەفتەیەکدا و لە دوو وەرزی سەرەکیدا جێبەجێ دەکرێت، کە وەرزی یەکەمی 72 ڕۆژی خوێندن لەخۆدەگرێت.
More News
-
قەرز بۆ کڕینی ئۆتۆمبێل و مۆبیلیات لە ڕێگەی “هەژماری من”ەوە دەستپێدەکات
13 mins لهمهوپێش -
فرانس پرێس:سوپای پاسداران لە بابولمەندەب سەرقاڵی دانانی رادارو لێدانی تونێلە
49 mins لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.



