بانکی ناوەندیی عێراق: یەدەگی پێویستمان لە دۆلار هەیە و بەرزبوونەوەی نرخەکەشی بەهۆی یاریی بازاڕەوەیە

دراوى 100 دۆلارى ئهمریكى | فۆتۆ: Dennis Hallinan / Alamy
SNN-
بانکی ناوەندیی عێراق ڕایگەیاند، یەدەگە بیانییەکانی وڵات بە تەواوی توانایان هەیە وەڵامی سەرجەم داواکارییەکان لەسەر دراوی بیانی بدەنەوە، بە مەبەستی پارەدارکردنی بازرگانیی دەرەکی، ساخکردنەوەی کارتە بانکییەکان، و دابینکردنی دۆلاری کاش بۆ گەشتیاران بە نرخی فەرمی.
سەبارەت بە بەرزبوونەوەی تێچووی ئاڵوگۆڕ لە بازاڕە ناوخۆییەکاندا، بانکی ناوەندی ڕوونیکردەوە، کە ئەمە دەگەڕێتەوە بۆ پڕوپاگەندە و چەواشەکارییەکانی بازاڕ، پێشبینییەکان و خراپ بەکارهێنانی بارودۆخی جیوپۆلەتیکی ناوچەکە لەلایەن هەندێک کەسەوە کە قازانج لەم دۆخە دەبینن بۆ تێکدانی دۆخی ئابووری و دارایی.
لە کۆتاییدا، بانکی ناوەندیی عێراق جەختی لەوەکردەوە، کە ئەوان بەردەوامن لە تمویلکردنی بازرگانیی دەرەکی بەپێی ئامانج و کەناڵە پەسەندکراوەکان، بە شێوازێک کە دڵنیایی بدات لە ڕەوتی ئاسایی هاوردەکردن و دابینکردنی پێداویستییەکانی بازاڕی ناوخۆیی.
More News
-
دادگای فیدراڵی لەسەر سێ داوای تایبەت بە هەرێم کۆدەبێتەوە
5 hours لهمهوپێش -
یەکەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزانو جەژن دیاریکران
7 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.



