واشنتن پۆست: زیانە گیانییەكانی ئەمریكا لە جەنگی ئێران زۆرترە لەوەی ڕادەگەیەنرێت

دۆناڵد ترەمپ
SNN
بەگوێرەی ڕاپۆرتێكی واشنتن پۆست كە 6 بەرپرسی باڵای ئەمریكی پشتڕاستیان كردوەتەوە، ئامارە فەرمییەكان ڕاست نین. 5 لەو بەرپرسانە دەڵێن لانیكەم 22 سەرباز لە دەسپێكی جەنگ لە مانگی شوباتەوە كوژراون، بەڵام بەرپرسێكی تر دەڵێت ژمارەكە 23 كەسە و 3 بەڵێندەری ئەمەریكیشیان تێدایە.
پنتاگۆن لە سیستەمی فەرمیی خۆیدا (DCAS) تەنها 18 مردنی تۆماركردوە، كە هەندێكیان بە هۆكاری دەرەوەی جەنگ و هەندێكیشیان لە كاتی ئۆپراسیۆنەكاندا بون. جیاوازیی ئەم ئامارانە كاریگەریی ڕاستەوخۆی لە سەر ئەو ئیمتیازاتانە هەیە كە دەدرێنە خێزانی كوژراوەكان، چونكە پنتاگۆن هەندێك مردن وەك “كارە ئاساییەكان” پۆلێن دەكات نەك جەنگ.
هەر بەپێی ڕاپۆرتەكە، 14 كوژراو لە چوارچێوەی ئۆپراسیۆنی “توڕەیی داستاناوی”دا بون كە ناوی فەرمیی جەنگی ئێرانە لای ئیدارەی ترەمپ. هەروەها داتاكان نیشانی دەدەن كە زیاتر لە 820 سەربازی ئەمریكی لەم ململانێیەدا بریندار بون، كە زۆربەیان بەهۆی هێرشە موشەكی و درۆنییەكانی ئێرانەوە توشی پیكانی مێشك بون.
بەگوێرەی ڕۆژنامەكە، ئەم دۆخە وایكردوە كە دیموكراتەكان لە ئەنجومەنی پیران بەڵێنی لێكۆڵینەوەی ورد بدەن ئەگەر لە هەڵبژاردنی داهاتودا زۆرینە بەدەستبهێنن، تاوەكو ڕێگری بكەن لە یاریكردن بە داتاكانی تایبەت بە زیانە گیانییەكانی سوپای ئەمریكا لە ناوچەكەدا.
More News
-
دادگای فیدراڵی لەسەر سێ داوای تایبەت بە هەرێم کۆدەبێتەوە
3 hours لهمهوپێش -
یەکەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزانو جەژن دیاریکران
5 hours لهمهوپێش -
لە سلێمانى دابەشکردنى بەنزینى 750 دینارى دەکرێتە تاک و جووت
6 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
دادگای فیدراڵی لەسەر سێ داوای تایبەت بە هەرێم کۆدەبێتەوە
3 hours لهمهوپێش -
یەکەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزانو جەژن دیاریکران
5 hours لهمهوپێش



