دادگای فیدراڵی لەسەر سێ داوای تایبەت بە هەرێم کۆدەبێتەوە

SNN
دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق ڕۆژی یەکشەممە دادبینی لەسەر 3 داوای یاسایی دژی حکومەت و پەرلەمانی کوردستان ئەنجام دەدات.
بڕیارە دادگای باڵای فیدراڵی لە بەغداد چارەنووسی دەسەڵاتە دەستوورییەکانی کابینەی مەسرور بارزانی و پەرلەمانی کوردستان یەکلابکاتەوە. سێ سکاڵای جیاواز کە لەلایەن پەرلەمانتارانی ئۆپۆزسیۆنەوە تۆمارکراون، ئامانجیان سەندنەوەی شەرعیەتی بڕیاردانە لە سەرجەم گرێبەستە ستراتیژییەکانی نەوت و سامانە سروشتییەکان. دەرچوونی هەر بڕیارێک لە دژی دەسەڵاتەکانی هەولێر، دەستبەجێ قەوارەی حکومەت بۆ کاربەڕێکەری ڕۆژانە دادەبەزێنێت.
سکاڵای ڕێبوار ئەوڕەحمان، پەرلەمانتاری نەوەی نوێ دژی سەرۆکوەزیرانی هەرێم بە مەبەستی ڕێگریکردن لە ئەنجامدان یان هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستی ستراتیژی لە کەرتەکانی نەوت، غاز، کارەبا و سامانە سروشتییەکان.
سکاڵای عەلی حەمەساڵح، ئەندامی خولی 6ـەمی پەرلەمان دژی سەرۆکی تەمەن بۆ دەرکردنی بڕیاری نادەستووریبوونی بەردەوامیی پەرلەمان بەهۆی پەککەوتنی دانیشتنەکان بۆ ماوەی نزیکەی 2 ساڵ.
سکاڵای دووەمی عەلی حەمەساڵح دژی مەسرور بارزانی بۆ گۆڕینی فەرمیی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ کاربەڕێکەری ڕۆژانە بەهۆی تەواوبوونی تەمەنی یاسایی.
دانیشتنەکەی دادگای باڵای فیدراڵی لە کاتێکدایە کە دامەزراوەکانی هەرێمی کوردستان بەهۆی نەگەیشتن بە ڕێککەوتنی کۆتایی لەسەر پێکهێنانی کابینەی نوێ ڕووبەڕووی ڕەخنەی یاسایی بوونەتەوە؛ بەوپێیەی لە ئەگەری پەسەندکردنی ئەم داوایانە لەلایەن دادگاوە، دەسەڵاتەکانی حکومەت لە بڕیاردانی دارایی دوورمەودا پەکدەخرێن و پەرلەمانیش لە بەردەم هەڵوەشاندنەوەی تەواوەتی دەسەڵاتەکانیدا دەمێنێتەوە.
More News
-
دادگای فیدراڵی لەسەر سێ داوای تایبەت بە هەرێم کۆدەبێتەوە
25 mins لهمهوپێش -
یەکەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزانو جەژن دیاریکران
3 hours لهمهوپێش -
لە سلێمانى دابەشکردنى بەنزینى 750 دینارى دەکرێتە تاک و جووت
3 hours لهمهوپێش -
وەزارەتی پێشمەرگە: دابەشکردنی مووچە بە شێوازی پێشوو کۆتاییهات
4 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
دادگای فیدراڵی لەسەر سێ داوای تایبەت بە هەرێم کۆدەبێتەوە
25 mins لهمهوپێش -
یەکەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزانو جەژن دیاریکران
3 hours لهمهوپێش -
لە سلێمانى دابەشکردنى بەنزینى 750 دینارى دەکرێتە تاک و جووت
3 hours لهمهوپێش



