پڕۆژەی ڕووناکی شێوازی قیستکردنی قەرزی کۆنی کارەبا ئاشکرا دەکات

0
113

SNN-

ئیدارەی “پڕۆژەی ڕووناکی” سیستمێکی نوێی بۆ پابەندکردنی هاوبەشان بە مەبەستی دانەوەی قەرزە کەڵەکەبووەکانی کارەبا کاراکرد، و بڕیارە یەکەم قیستی قەرزەکان بخرێتە سەر پسوولەی مانگی 9 کە لە مانگی 10ـدا بەسەر بەشداربوواندا دابەش دەکرێت.

دوای کۆتاییهاتنی وادەی داشکاندنی 50%، قەرزە کۆنەکان بەبێ لێخۆشبوون و بە شێوەیەکی ناچاری دەخرێنە سەر پسووڵەی مانگانەی کارەبای 24 کاتژمێری. ئەم ڕێکارە ئامانجی لێی دڵنیابوونەوەیە لە پاکتاوکردنی تەواوەتیی شایستە داراییەکان تاوەکو کۆتایی ساڵی 2026 لە سەرانسەری پارێزگاکانی هەرێمدا.

مەرج و خشتەی قیستکردنی قەرزەکان بەپێی پۆلی هاوبەشان

 ماڵان و کشتوکاڵ: دەتوانن قەرزەکانیان بە ماوەی تاوەکو 24 مانگ و بە کەمترین قیستی مانگانەی 20 هەزار دینار بدەنەوە.

بازرگانیی بچووک: دانەوەی قەرز بە ماوەی تاوەکو 12 مانگ بە کەمترین بڕی 20 هەزار دینار بۆ هەر مانگێک.

پۆلی بازرگانی و پیشەسازیی گەورە: پێدانی ماوەی تاوەکو 6 مانگ بۆ پاکتاوکردن بە کەمترین قیستی مانگانەی 200 هەزار دینار.

ئاماری لێخۆشبوون و دابینکردنی کارەبا

بەپێی داتاکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە ماوەی دەرفەتی داشکاندندا نزیکەی 800 هەزار هاوبەش قەرزەکانیان بە داشکاندنی 50% دایەوە، کە تێیدا بڕی 360 ملیار دینار لێخۆشبوون ئەنجامدرا و 300 ملیاری تایبەت بوو بە ماڵان. لە ئەنجامدا لە کۆی 2 ملیۆن هاوبەش ئێستا زیاتر لە 1.2 ملیۆن هاوبەش قەرزی کۆنی کارەبایان داوەتەوە و زیاتر لە نیوەی ئەوانەشی ماون قەرزەکانیان کەمترە لە 300 هەزار دینار.

هاوکات لە ئێستادا 90%ـی هاووڵاتییان کارەبای 24 کاتژمێرییان بۆ دابینکراوە و کارکردن بەردەوامە بۆ گشتاندنی پڕۆژەکە بۆ تەواوی کوردستان تا کۆتایی ساڵی 2026.

Share it:
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this