شاخەوان عەبدوڵڵا: بەشێکی زۆری داواکارییەکانی هەرێمی کوردستان لە بودجەدا جێگیرکراوە

SNN-
سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، گفتوگۆکانی نێوان هەولێر و بەغدا لەسەر پڕۆژەیاسای بودجەی گشتی بەردەوامن و بەشێکی زۆری داواکارییەکانی هەرێمی کوردستان لە ڕەشنووسەکەدا جێگیر کراون، بەڵام هێشتا ناکۆکی لەسەر دیاریکردنی پشکی ڕاستەقینەی هەرێم ماوە.
پشکی هەرێم لە بودجەی 2027 دا
شاخەوان عەبدوڵا، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی، لە لێدوانێکیدا بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتەکەی ئاماژەی بەوە دا کە داواکارییەکانی هەرێمی کوردستان لە پڕۆژەیاسای بودجەی گشتیی عێراق بۆ ساڵی 2027 گفتوگۆی زۆر باشیان لەسەر کراوە و زۆربەیان شوێنیان بۆ کراوەتەوە.
بەڵام سەبارەت بەو بەشەی کە هێشتا یەکلایی نەکراوەتەوە، ناوبراو ڕایگەیاند: “ئەوەشی ماوەتەوە دیاریکردنی پشکی ڕاستەقینەی هەرێمی کوردستانە، کە لای ئێمە زۆر گرنگە بەپێی ئەنجامەکانی سەرژمێریی گشتیی عێراق بێت کە بەغدا خۆیان ئەنجامیان داوە، و پێویستە پشکی هەرێم لانی کەم 14.14٪ بێت.”
More News
-
دوا وادە بۆ حاجیانی هەرێمی کوردستان دیاریکرا
11 hours لهمهوپێش -
سەرۆکی ئەمریکا: ئێران لە دروستکردنی درۆندا رووبەڕووی ئاستەنگ بووەتەوە
22 hours لهمهوپێش -
نرخی نەوت نا جێگیرە و بە بەرزی مامەڵەی پێوە دەکرێت
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
دوا وادە بۆ حاجیانی هەرێمی کوردستان دیاریکرا
11 hours لهمهوپێش -
سەرۆکی ئەمریکا: ئێران لە دروستکردنی درۆندا رووبەڕووی ئاستەنگ بووەتەوە
22 hours لهمهوپێش



