سەرۆکی پەرلەمان و وەزیری دەرەوەی ئێران پەیامی کۆتایی دەدەنە ئەمریکا: تەنها بەم مەرجانە گەرووی هورمز دەکرێتەوە

عەباس عێراقچی و قاڵیباف
SNN-
لە کاتێکدا بەرپرسانی باڵای ئێران جەخت لەوە دەکەنەوە کە سەردەمی بەفیڕۆدانی کات کۆتایی هاتووە، وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە وردەکاریی پلانێکی 7 ڕۆژی بۆ کردنەوەی تەنگاوی هورمز و کۆتاییهێنان به گرژییەکان ئاشکرا دەکات.
محەمەد باقر قاڵيباف، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق، لە لێدوانێکی تونددا هۆشداری دا بە لایەنی ئەمریکی و ڕایگەیاند کە دەبێت واشنتن تێبگات کە سەردەمی بەفیڕۆدانی کات و سەپاندنی داواکارییە تاکلایەنەکان بەسەرچووە. قاليباف جەختی لەوەش کردەوە کە هەڵوێستی تاران ڕوونە و تاوەکو ئەو کاتەی حەوت مەرجەکەی ئێران جێبەجێ نەکرێن، گەرووی هورمز ناکرێتەوە.
لە لایەکی ترەوە، عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران، لە کۆبوونەوەیەکی لەگەڵ باڵیۆزانی بیانی ڕایگەیاند کە کۆماری ئیسلامیی ئێران لە کۆمەڵەی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکاندا پلانی 7 رۆژی بۆ چارەسەرکردنی قەیرانەکە خستووەتە ڕوو.
عێراقچی ڕوونیشیکردەوە که بەپێی ئەم پلانە، لە حاڵەتی قبوڵکردنی مەرجەکانی ئێران و هەڵگرتنی ڕووبەڕووبوونەوە و هەنگاوە دوژمنکارییەکان، گەرووی هورمز لە ماوەی حەوت ڕۆژدا بە تەواوی دەکرێتەوە و هاتووچۆ لەم ڕێڕەوە دەریاییە گرنگەدا دەگەڕێتەوە دۆخی ئاسایی.
More News
-
دوا وادە بۆ حاجیانی هەرێمی کوردستان دیاریکرا
10 hours لهمهوپێش -
سەرۆکی ئەمریکا: ئێران لە دروستکردنی درۆندا رووبەڕووی ئاستەنگ بووەتەوە
21 hours لهمهوپێش -
نرخی نەوت نا جێگیرە و بە بەرزی مامەڵەی پێوە دەکرێت
21 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
دوا وادە بۆ حاجیانی هەرێمی کوردستان دیاریکرا
10 hours لهمهوپێش -
سەرۆکی ئەمریکا: ئێران لە دروستکردنی درۆندا رووبەڕووی ئاستەنگ بووەتەوە
21 hours لهمهوپێش



