کەشناسی هەرێمی کوردستان: کەشوهەوای سبەی جیاوازە و گۆڕانکاری روودەدات

یەکەم بارانی پایزی ئەمساڵ
SNN-
کەشناسی هەرێم ڕایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان هەوری تەواو دەبێت، ئەگەری بارینی نمەباران هەیە، دەشڵێت، لە سبەینێوە پلەکانی گەرما ڕوو لە بەرزبوونەوە دەکەن.
بەپێی ڕاپۆرتی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ چوارشەممە، ئاسمان هەوری تەواو دەبێت بە گشتی، ئەگەری بارینی نمە باران هەیە لە بەشەکانی رۆژهەڵاتی هەرێم بە تایبەت سنووری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و بەشێک لە ئیدارەی گەرمیان هەروەها ئەگەری بارینی پروشکە باران لە هەندێ ناوچە شاخاویە بەرزەکاندا.
باسی لەوەشکردووە: پلەکانی گەرما بە شێوەیەکی گشتی نزمتر دەبنەوە بە دوو بۆ سێ پلە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر: 27 پلەی سیلیزی
پیرمام: 23 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 26 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 28 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 28 پلەی سیلیزی
دهۆک: 25 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 25 پلەی سیلیزی
ئاکرێ: 24 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 29 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 19 پلەی سیلیزی
بەپێی ڕاپۆرتەکەی کەشناسی هەرێم، سبەینێ پێنچشەممە، کاریگەری نزمە پاڵەپەستۆی دەریای سوور تا کاتەکانی بەرەبەیان لەسەر ناوچەکە دەمێنێتەوە پاشان کۆتایی دێت و ئاسمان دەگۆرێت بۆ نیمچە هەور لە زۆربەی ناوچەکاندا.
دەشڵێت: پلەکانی گەرما بە سێ بۆ چوار پلە بەرز دەبنەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر: 29 پلەی سیلیزی
پیرمام: 25 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 27 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 30 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 30 پلەی سیلیزی
دهۆک: 27 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 28 پلەی سیلیزی
ئاکرێ: 28 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 33 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 21 پلەی
More News
-
سەرۆکی ئەمریکا: ئێران لە دروستکردنی درۆندا رووبەڕووی ئاستەنگ بووەتەوە
4 hours لهمهوپێش -
نرخی نەوت نا جێگیرە و بە بەرزی مامەڵەی پێوە دەکرێت
4 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
سەرۆکی ئەمریکا: ئێران لە دروستکردنی درۆندا رووبەڕووی ئاستەنگ بووەتەوە
4 hours لهمهوپێش -
نرخی نەوت نا جێگیرە و بە بەرزی مامەڵەی پێوە دەکرێت
4 hours لهمهوپێش



