وەزارەتی بازرگانی عێراق داوای خێراکردنی پڕۆسەی کڕینەوەی گەنمی جوتیاران دەکات

دوورینەوەی گەنمی جوتیارانی هەرێم
SNN-
وەزیری بازرگانی عێراق بەرپرسانی وەزارەتەکەی ئاگادار دەکاتەوە کە دەستبەکار بن بۆ کارڕاییکردنی پڕۆسەی گواستنەوە و کۆکردنەوەی گەنم و بەرهەمی ئەمساڵی جوتیاران.
عەلا جبووری پاش کۆبوونەوەی لەگەڵ بریکارەکانی وەزارەت، داوایکردووە پەلە بکرێت لە نەهێشتنی بەربەستەکانی بەردەم وەرگرتنەوەی بەرهەمی جوتیاران لەهەموو پارێزگاکانی عێراق بێ جیاوازی.
وەزارەتی بازرگانی عێراق بەنیازە بۆ ئەمساڵ بڕی 3 ملیۆن تۆن گەنم لەکێڵگە کشتوکاڵییەکانی جوتیار بکڕدرێتەوە و بەشێوەیەکی خێرا پڕۆسەکە کۆتایی پێبێت.
کۆمپانیای دانەوێڵەی عێراق رۆژی 6ی ئەم مانگە رایگەیاند “لەو وەختەوە کە وەرزی دروێنە دەستیپێکردووە لەڕۆژی 20ی مانگی نیسان، تا ئێستا 3 ملیۆن تۆن گەنمی کڕیوەتەوە”.
پێشتر وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق رایگەیاندبوو: لەنێوان مانگەکانی 4 و 5 دا پێشبینیدەکرێت 6 ملیۆن تۆن گەنمی ناوخۆ بەرهەمبێت.
مانگی ئازاری رابردوو حکومەتی عێراق کە هاوردەکاری سەرەکی دانەوێڵەیە لەڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا رایگەیاندبوو، پێویستیان بە 1 ملیۆن تۆن گەنمی دەرەوە هەیە بۆ پڕکردنەوەی پێداویستییەکانی وڵات.
More News
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
12 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
12 hours لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
14 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
12 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
12 hours لهمهوپێش



