پەرلەمانی عێراق دەنگ لەسەر تەواوکردنی کابینەی حکومەت و جێگرانی سەرۆکوەزیران دەدات

SNN-
بڕیارە کاتژمێر (07:00)ی ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە، پەرلەمانی عێراق دانیشتنی ژمارە (26)ی خۆی لە وەرزی دووەمی یاسادانانی ساڵی یەکەمی خولی شەشەم سازبکات. دانیشتنەکە تایبەت دەبێت بە دەنگدان لەسەر کاندیدانی وەزارەتە بەتاڵەکان، وەزارەتە تازە دروستکراوەکان و پۆستی جێگرانی سەرۆک وەزیران، ئەمەش بەپێی داواکارییەک کە لەلایەن سەرۆکوەزیران عەلی زەیدی ئاڕاستەی پەرلەمان کراوە بەمەبەستی تەواوکردنی پێکهاتەی حکومەتەکەی.
لەبارەی ناوە کاندیدکراوەکانەوە، سەفا جابری، ئەندامی پەرلەمانی عێراق بە رۆژنامەی (الصباح)٠ی ڕایگەیاندووە کە کاندیدبوونی سەفا کینانی بۆ وەزارەتی گەنجان و وەرزش یەکلابووەتەوە. هەروەها ڕێککەوتن لەسەر سێ کاندید کراوە بۆ پۆستی جێگری سەرۆک وەزیران کە بریتیین لە (لەیس خەز عەلی، محەمەد تەمیم، و موحسین مەندەلاوی) بەڵام دەستنیشانکردنی جێگری چوارەم هێشتا بە هەڵپەسێردراوی ماوەتەوە و پەیوەستە بە کاندیدانی پارتی دیموکراتی کوردستان و ئاراستەی بڕیارەکانی سەرۆکوەزیران. لە هەمان کاتدا ناوبراو ئاماژەی بەوە داوە کە هیچ ڕێگرییەکی سیاسی لەسەر کاندیدبوونی یاسر مالکی بونی نییە.
لەلایەکی دیکەوە، کەلدۆ ڕەمزی، سەرۆکی فراکسیۆنی مەسیحی “صۆیانا” جەختی لەسەر پێویستی ڕێزگرتن لە ئەنجامی هەڵبژاردنەکان و بەرکەوتەی پێکهاتەی مەسیحی کردەوە، و داوای کرد بەشدارییەکی دادپەروەرانەیان لە دامەزراوەکانی دەوڵەتدا هەبێت و تۆماری دەنگدانی تایبەت بە کەمینەی مەسیحی ڕێکبخرێت.
هاوکات پەرلەمانتارانی عێراق باس لەوەدەکەن کە ئەم دانیشتنە وەک وێستگەیەکی یەکلاکەرەوە دەبێت بۆ پڕکردنەوەی 9 وەزارەتی گرنگ (لەوانەش ناوخۆ، بەرگری، کۆچ و کۆچبەران، و پلان دانان) تاوەکو حکومەت بتوانێت بەرنامە خزمەتگوزاری و ئابوورییەکانی بخاتە بوار بەجێهێنانەوە.
More News
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
16 hours لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
17 hours لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
17 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
16 hours لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
17 hours لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
17 hours لهمهوپێش



