سی ئێن ئێن: ئەمریکا بیر لە بەکارهێنانی “دایکی بۆمبەکان” دەکاتەوە دژی ئێران

SNN-
تۆڕی هەواڵی “سی ئێن ئێن”ی ئەمریکی لە زاری چەند بەرپرسێکی ئاگادارەوە بڵاویکردەوە، ئیدارەی ئەمریکا و سوپای وڵاتەکە بیر لە بەکارهێنانی بەهێزترین چەکی نائەتۆمی دەکەنەوە، کە بە “دایکی بۆمبەکان” (GBU-43/B) ناسراوە، بەمەبەستی بەئامانجگرتنی ژێرخانی وزە و دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران، ئەگەر هاتوو دۆناڵد ترەمپ فەرمانی دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکان بدات.
بەپێی زانیارییەکانی سی ئێن ئێن، سوپای ئەمریکا بەردەوامە لە ئامادەکردن و پێشکەشکردنی بژاردەی سەربازی جۆراوجۆر بە سەرۆک دۆناڵد ترەمپ.
هاوکات ترەمپ ڕێنمایی داوەتە هێزە چەکدارەکان بۆ خستنەڕووی بژاردەی زۆرتر کە هێرشکردنە سەر ژێرخانە سەرەکی و ستراتیژییەکانی ئێران بگرێتەوە.
لەلایەکی دیکەوە، بەرپرسێکی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا (پێنتاگۆن) پشتڕاستی کردووەتەوە کە واشنتن خۆی بۆ کۆمەڵێک سیناریۆی فراوان و ئەگەری وەڵامدانەوەکانی تاران ئامادە دەکات، جەختیشی لەوە کردووەتەوە کە بەئامانجگرتنی هەندێک شوێنی ئاست بەرز و قووڵ لە ئێران، پێویستی بە بەکارهێنانی ئەو بۆمبە گەورەیە دەبێت.
بەکارهێنانی بۆمبی GBU-43/B کە بە گەورەترین و وێرانکەرترین چەکی نائەتۆمی لە جبەخانەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکادا دادەنرێت، وەک پەرەسەندنێکی زۆر مەترسیدار لە ئاڵۆزییەکانی ناوچەکە سەیر دەکرێت. لەگەڵ ئەوەشدا، بەرپرسانی سەربازی ئاماژەیان بەوە داوە کە هێشتا پرسیار و گومان لەسەر ئاستی کاریگەریی ڕاستەقینەی ئەم چەکە لە پێكانی ئامانجە ستراتیژییەکانی واشنتۆن لەناو خاکی ئێراندا بوونی هەیە.
More News
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
16 hours لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
17 hours لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
17 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
16 hours لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
17 hours لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
17 hours لهمهوپێش



