شارەزایەکی دارایی عێراق: بڕیاری نوێ لەسەر بانکە سزادراوەکان دەدرێت و بەهای دۆلار دێتە خوار 160 هەزار دینار

دۆلار
SNN-
مستەفا حەنتوش، شارەزای بوارى دارايى ڕایگەیاند کە حكومەتی عێراق بە هەماهەنگی لەگەڵ كۆمپانیای “Oliver Wyman”ی ئەمریکی کار لەسەر دۆسیەی گەڕانەوەی بانکە سزادراوەکانی عێراق دەکات بۆ پرۆسەی حەواڵەکردن، ئاماژەی بەوەش کرد کە ئەگەر پرۆسەکە سەرکەوتوو بێت، بەهای دۆلار لە بازاڕی هاوتەریبدا دێتە خوار 160 هەزار دینار.
دۆلار دادەبەزێت
حەنتوش لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی “العراقیە” ڕوونیکردەوە، ئەم دۆسیەیە بە کردەیی تەواوبووە و کۆمپانیا ئەمریکییەکە وردبینییەکانی تەواو کردووە.
ناوبراو ئاماژەی بەوەدا کە سزادانی ئەم بانکانە هۆکاری سەرەکی دروستبوونی جیاوازییەک بوو بە بڕی 200 خاڵ لە نێوان نرخی فەرمی و نرخی بازاڕدا، بۆیە دەستپێکردنەوەی کارەکانیان ڕۆڵێکی زۆر گەورەی دەبێت لە جێگیربوونەوەی نرخەکاندا.
بەپێی زانیارییەکانی ئەو شارەزا داراییە، وەجبەی یەکەمی بانکەکان ژمارەیان 7 بانکە لە کۆی 32 بانکی سزادراو، کە لە ئێستادا هەموو پێوەرە داواکراوەکانیان جێبەجێکردووە و هیچ کێشەیەکیان نییە. پرۆسەی گەڕانەوەشیان بە 3 قۆناغ دەبێت:
-
قۆناغی یەکەم: دەستپێکردنەوەی حەواڵەکردن بە دراوەکانی دیکە (جگە لە دۆلار).
-
قۆناغی دووەم: دەستپێکردنەوەی حەواڵەکردن بە دراوی دۆلار.
-
قۆناغی سێیەم: کردنەوەی هەژمار لە بانکە جیهانییەکانی وەکو “سی تی بانک” و “جەی پی مۆرگان”.
لە کۆتاییدا حەنتوش جەختی لەوە کردەوە، ئەگەر وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا و بانکی فیدراڵی هاوکاری حکومەتی عێراق بکەن و ڕەزامەندی لەسەر گەڕانەوەی ئەو بانکانە بدەن، بەهای دۆلار بە شێوەیەکی بەرچاو دادەبەزێت، چونکە 3 لەسەر 4ی بازرگانان هەژماری بانکییان لەم بانکانەدا هەیە.
More News
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
11 hours لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
12 hours لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
12 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
11 hours لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
12 hours لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
12 hours لهمهوپێش



