شكاندنی كێلی مەزاری شەهیدانی هەڵەبجە نیگەرانی لێدەكەوێتەوە

0
1621

SNN-عەلی حەمە سەعید

شكاندنی كێلی گۆڕی شەهیدانی هەڵەبجە لەلایەن كەسانی نەناسراوەوە نیگەرانی كەسەكاری شەهیدانی هەڵەبجەی لێكەوتوەتەوە، بەڕێوەبەرایەتی شەهیدان و ئەنفالكراوانی هەڵەبجەوە چەند جارێك سكاڵایان لەسەر ئەو بابەتە تۆماركردووە، داوایەكیش ئاراستەی هاووڵاتیان دەكەن.

كامەران مستەفا، بەڕێوەبەری گشتی شەهیدان و ئەنفالكراوانی هەڵەبجە بە SNNی راگەیاند: شكاندن و شێواندنی كێلی مەزاری شەهیدانی هەڵەبجە لەلایەن ژمارەیەك لە مێردمنداڵی هەڵەبجە و گەنجانی شارەكەوە نیگەرانی ئێمەشی لێكەوتوە وەك ئەوەی كە كەسوكاری شەهیدانیش بەهەمان شێوە نیگەرانن لەم بابەتە، بەڵام چەند جارێك لەگەڵ مۆنۆمێنتی هەڵەبجە، كێلی گۆڕستانی شەهیدانمان بەتەواوەتی نۆژەنكردۆتەوە تازەترین نۆژەنكرنەوەش پێش 16/3ی ئەمساڵ بوو كە سەرجەم كێلە شكاوەكانمان چاككردەوە.

ئاماژەی بەوەشكرد، بەهۆی ئەوەی هەڵكەوتەی شوێنی مەزاری شەهیدان كەوتووەتە ناوەندی شار و ئەمە وایكردووە كە ڕۆژانە ژمارەیەكی زۆر لەگەنجان و مێردمنداڵان لەو مەزارە دابنیشن هەندێك جاریش كێلەكان دەشكێنن، هاوكات بەهۆی ئەوەی فەرمانبەری پێویستمان نییە بۆ ئەوەی بە بەردەوامی چاودێری ئەو مەزارە بكەن لە ئێستادا ئەركەكە كەوتوتە سەر دانیشتووانی ئەو سنورە كە نەهێڵن ئەم كارانە بەردەواممیان هەبێت چونكە داواجار ئەو گۆڕستانە هی نەتەوە و شارێكە هی هیچ حیزب و حكومەتێك نیە قوربانیانی شارەكەن دەبێت ڕێزیان لێبگیرێت

بەڕێوەبەری گشتی شەهیدان و ئەنفالكراوانی هەڵەبجە ئەوەشی خستەڕوو، بەداخەوە بەشێكی زۆری ئەو گەنجانەی ڕوو لە مەزرای شەهیدان دەكەن هەستی بەرپرسیارێتیان نییە و دەست بۆ شكاندنی كێلەكان دەبەن بۆیە ئێمە ناچار بوین بە یەكجاری مەرزاكە دابخەین و دواتر لەسەر داوای كەسوكاری شەهیدان كردمانەوە، بەڵام ئەم حاڵەتی شكاندنی كێلانە هە بەردەوام بوو ئێمەش چەند جارێك سكاڵامان تۆماركردووە ڕێوشوینیش گیراوەتەبەر بەرامبەر ئەو كەسانەی كێلەكانیان شكاندبوو پێیان چاكراوەتەوە، بەڵام ناكرێت بەردەوام ئێمە لە خەمی پاراستنی ئەو كێلانەدا بین دەبێت هاوڵاتیان بۆخۆیان ئەو هۆشیارییەیان هەبێت.

Share it:
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this