
SNN-
بەڕێوەبەری راگەیاندن و پەیوەندییەكانی بەڕێوەبەرایەتی كارەبای سلێمانی رایگەیاند، ئەمڕۆ لێخۆشبوونی داشكاندنی 50% قەرزی كارەبا كۆتایی دێت و وادەكەی درێژناكرێتەوە.
سیروان محەمەد، بەڕێوەبەری راگەیاندن و پەیوەندییەكانی بەڕێوەبەرایەتی كارەبای سلێمانی وتیشی، ئەمڕۆ تا ئێوارە كارمەندەكانیان دەوام دەكەن بۆ وەرگرتنی پارە بە دەستی و تا كاژمێر 12ی شەویش هاووڵاتیان دەتوانن لە ئی پسوڵە پارەكە بدەن.
سیروان محەمەد، ئاماژەی بەوەشکرد لە سبەینێوە قەرزی پێش پڕۆژەی ڕووناكی نامێنێت، هەر كەس قەرزی لامابێت بەشێوەی قیست دەچێتە سەر پارەی مانگانەی پڕۆژەی رووناكی و بە زۆرملێ دەبێت بیدات.
دەشڵێت، ئەو هاووڵاتییە هەمان رێنمایی 50 رۆژی پڕۆژەی ڕووناكی بەسەردا جێبەجێ دەكرێت، ئەگەر هاتوو پارەكەی نەدا كارەباكەی دەكوژێنرێتەوە.
More News
-
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
18 mins لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
37 mins لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
18 mins لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
37 mins لهمهوپێش



