وەزیری شەهیدان: مووچەی شەهیدانی سەنگەر و جینۆساید دەکرێتە 1,200,000 دینار

0
557

SNN-

وەزیری کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوانی هەرێمی کوردستان جیاوازییەکانی نێوان سیستمی مووچەی شەهیدانی هەرێم و عێراقی فیدراڵ ڕوون دەکاتەوە و ڕایگەیاند، مووچەی شەهیدانی سەنگەر و جینۆساید هاوتای عێراق کرا و بۆ 1,200,000 دینار بەرز دەکرێتەوە.

لە عێراق تەنیا یەک جۆر شەهید و یەک مینحە و مووچە بوونی هەیە

عەبدوڵڵا حاجی مەحمود، وەزیری کاروباری شەهیدانی هەرێمی کوردستان،رایگەیاند لە کاتێکدا لە عێراق تەنیا یەک جۆر شەهید و یەک مینحە و مووچە بوونی هەیە، بەڵام لە هەرێمی کوردستان دۆخەکە جیاواز بووە و پۆلێنکردنی جۆراوجۆر وەک “شەهیدی هاووڵاتی”، “شەهیدی جینۆساید” و “شەهیدی سەنگەر” هەبوون.

مووچەکەیان زیاد دەکات

ناوبراو سەبارەت بە گۆڕانکارییە نوێیەکانی مووچە ئەوەی خستە ڕوو، کە وەزارەتەکەیان توانیویەتی شەهیدانی جینۆساید و سەنگەر هاوتای شەهیدانی عێراق بکات و مووچەکەیان بەرز بکاتەوە بۆ 1,200,000 دینار، هاوکات مووچەی “شەهیدی هاووڵاتی”ش کە پێشتر 250,000 دینار بوو، بۆ 600,000 دینار زیاد دەکرێت.

Share it:
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this