هەواڵێکی خۆش بۆ قوتابیانی زانکۆ حکومییەکان؛ کرێی خوێندنی پارالێل و ئێواران بە 5 قیست دەدرێت

لۆگۆی وەزارەتی خوێندنی باڵا
SNN-
لەپێناو ڕەچاوکردنی دۆخی دارایی کەسوکار و بنەماڵەی قوتابیان، وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بڕیارێکی نوێی لە بەرژەوەندیی خوێندکارانی سیستمی پارالێل و ئێواران دەرکرد و پێدانی کرێی خوێندنی بە 5 قیست پەسەند کرد.
بەپێی ڕاگەیەندراوێکی وەزارەتی خوێندنی باڵا کە واژۆی، د. ئارام محەمەد قادر، وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی هەرێمی کوردستان، بڕیاریدا کە وەرگرتنی پارەی خوێندنی (پارالێل – ئێواران) لە سەرجەم زانکۆ حکومییەکانی هەرێم بەشێوەی 5 قیست دابەش بکرێت، ئەمەش وەک هەنگاوێک بۆ ئاسانکاری و کەمکردنەوەی باری سەرشانی خێزانەکان.
جێگەی ئاماژە بۆکردنە که پێشتر داشکاندنی ڕێژەی 45% بۆ کرێی خوێندن ڕاگەیەندرا بوو، و ئێستاش بەم بڕیارە نوێیە، پێدانی بڕە پارەی ماوە لەسەر 5 قیست جێبەجێ دەکرێت.

More News
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.



