نه‌وتی له سه‌روی 110 دۆلاره‌وه؛ ئه‌گه‌ری به‌رزبونه‌وه‌ی زیاتری هه‌یه

نەوت
SNN
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه نرخی نه‌وت به‌رزبونه‌وه‌ی به‌خۆیه‌وه بینی، ئه‌وه‌ش به‌هۆی به‌رده‌وامبونی نیگه‌رانییه‌كان سه‌باره‌ت به پچڕانی دابینكردنی وزه له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، ئه‌وه‌ش دوای ڕاپۆرته‌كانی هێرشكردنه سه‌ر كه‌شتییه‌كانی كه‌نداو و ڕاگه‌یاندنی هێرشه‌كانی حوسییه‌كان بۆ سه‌ر ئامانجه‌كانی سعودیه كه په‌یوه‌ستن به كه‌رتی وزه و فڕۆكه‌خانه و شوێنه سه‌ربازییه‌كانه‌وه.
به‌گوێره‌ی بۆرسه‌ی جیهانی وزه، نرخی نه‌وتی خاوی برێنت 55 سه‌نت به‌رزبوه‌وه كه ده‌كاته 0.5%ی نرخه‌كه‌ی و گه‌یشته 110 دۆلار و 10 سه‌نت، دوای ئه‌وه‌ی له چه‌ند رۆژی ڕابردودا گه‌یشته 110 دۆلار و 70 سه‌نت، ئه‌وه‌ش به‌رزترین ئاسته له دوای 20ی ئایاره‌وه.
نرخی نه‌وتی خاوی ئه‌مریكای ڕۆژئاوای ته‌كساس به‌ڕێژه‌ی 0.24% به‌رزبوه‌وه و گه‌یشته 103.91 دۆلار بۆ هه‌ر به‌رمیلێك، له‌كاتێكدا گرێبه‌سته چالاكترهكهی مانگی كانونی دوه‌م به‌ڕێژه‌ی 39 سه‌نت كه ده‌كاته 0.4% به‌رزبونه‌ته‌وه و گه‌یشتوه‌ته 98.93 دۆلار.
More News
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.



