وەزارەتی دارایی هەرێم لیستی مووچە و تەرازووی پێداچوونەوە دەداتە وەزارەتی دارایی عێراق

مووچە بودجە
SNN-
وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، دوێنێ چوارشەممە (21ی تشرینی یەکەمی 2026)، بە واژۆی ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی و ئابووری، لیستی مووچەی مانگی تشرینی یەکەمی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان ڕەوانەی شاری بەغدا کرا.
بەپێی زانیارییەکان، لەگەڵ لیستەکەدا ڕاپۆرتی تەرازووی پێداچوونەوەی مانگی ئەیلوول لەلایەن تیمی تەکنیکی وەزارەتی دارایی و ئابوورییەوە نێردراوە و ئەمڕۆ پێنجشەممە بەفەرمی ڕادەستی فەرمانگەی ژمێریاری لە وەزارەتی دارایی فیدراڵ دەکرێت.
سەبارەت بە خشتەی دابەشکردنەکەش، زانیارییەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە سەرەتای هەفتەی داهاتوو پرۆسەی وردبینیکردنی لیستی مووچەی فەرمانبەران دەستپێدەکات و لە ماوەی سێ ڕۆژدا تەواو دەبێت. دوای تەواوبوونی وردبینیش، بەغدا بڕیاری تەرخانکردن و ناردنی پارە دەدات، بە جۆرێک پێشبینی دەکرێت لە سەرەتای مانگی یازدە (تشرینی دووەم) پارەی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان خەرج بکرێت.
More News
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.



