ترەمپ: هیچ دانوستانێکمان لەگەڵ ئێران نییە و بەمزوانە شتێک روودەدات

SNN-
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە لێدوانێکی تونددا ڕایگەیاند کە ئێران خراپترین وڵاتی جیهانە و لە هەموو ڕوویەکەوە شکستی هێناوە، بەتایبەت لە مەسەلەی دەستگەیشتن بە چەکی ئەتۆمیدا.
بەمزوانە شتێک روودەدات
سەرۆکی ئەمریکا لە درێژەی لێدوانەکانیدا جەختی لەوە کردەوە کە هیچ دانوستانێک لە نێوان واشنتن و تاراندا نییە و ئاماژەی بەوەش دا، “بە زوویی شتێک ڕوو دەدات” و جەنگەکەیان بە زوویی کۆتایی دێت.
ئەم لێدوانە توندانەی ترامپ لە کاتێکدایە کە گرژی و ئاڵۆزییەکان لە ناوچەکەدا بەردەوامییان هەیە و واشنتن بە توندی دژایەتیی هەنگاوە ئەتۆمییەکانی تاران دەکات
More News
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
Sports
2023 © مافی بڵاوکردنەوەی پارێزراوە بۆ تۆڕی هەواڵی سلێمانی



