“ته‌ندروستى گه‌رمیان داواى دامه‌زراندنى پزیشك بۆ نه‌خۆشخانه‌ى كۆرۆنا ده‌كات”

نه‌خۆشخانه‌ى قه‌ڵا تایبه‌ت به كۆرۆنا له كه‌لار | فۆتۆ: سیروان حه‌سه‌ن \ SNN
SNN – سیروان حه‌سه‌ن
له سنوورى گه‌رمیان ئه‌و نه‌خۆشخانه‌یه‌ى له لایه‌ن خێرخوازانه‌وه بۆ تووشبووانى كۆرۆنا دروستكرا راده‌ستى حكومه‌ت كرا، لایه‌نى ته‌ندروستیش داوا ده‌كات پزیشك و كارمه‌ندى ته‌ندروستى به‌شێوه‌ى گرێبه‌ست بۆ دابنرێت.
نه‌خۆشخانه‌ى خێرخوازى (قه‌ڵا) بۆ چاودێرى وردى نه‌خۆشییه گوازراوه‌كان له شارى كه‌لار دواى ته‌واوبوونى لهڕێوڕسمێكدا راده‌ستى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى ته‌ندروستیی گه‌رمیان كرا، له ئێستادا 30 نه‌خۆش تێیدا چاره‌سه‌ر وه‌رده‌گرن.
د. سیروان محه‌مه‌د، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى ته‌ندروستى گه‌رمیان به (SNN)ى راگه‌یاند: ” نه‌خۆشخانه‌ى قه‌ڵا له شارى كه‌لار دواى ته‌واوبوونى كاره‌كانى له‌ڕووى بینا و كه‌ره‌سته و پێداویستییه پزیشكییه‌كان راده‌ستی ئێمه كراوه، لەم قۆناغەدا نه‌خۆشخانه‌كه ده‌خرێته خزمه‌تى هاووڵاتیيانهوه.
وتیشى: “له‌به‌ر ئه‌وه‌ى نه‌خۆشخانه‌كه نوێیه بۆیه پێویستمان به پزیشك و كارمه‌ندى ته‌ندروستى هه‌یه داوا لە وەزارەتی تەندروستی و حکومەتی ھەرێم دەکەین کە شێوه‌ى بە گرێبەست پزیشك و كارمه‌ندى بۆ دابمەزرێنێت بۆ ئه‌وه‌ى زۆرترین خزمه‌ت به هاووڵاتیان بگه‌یه‌نن”.
داواكردنى د. سیروان بۆ دابینكردنى پزیشك و كارمه‌ند له كاتێكدایه به‌هۆى پێنه‌دانى مووچه‌كانیانه‌وه پزیشكانى نشتهجێى له ژماره‌یه‌ك نه‌خۆشخانه‌ى سنوورى گه‌رمیان مانیان له ده‌وامكردن گرتووه و ماوه‌ى چوار رۆژه نه‌خۆشخانه‌ى فریاكه‌وتنى شارى كه‌لار بێ پزیشكه.
شایانی باسە نەخۆشخانەى قه‌ڵا له لایه‌ن خێرخوازانى شارى كه‌لاره‌وه لەسەر ڕووبەری 6440 مه‌تر زەوی بینایەکی لەسەر شێوەی پیتی (L) دروستکراوە شوێنى 75 نه‌خۆش له‌خۆ ده‌گرێت و به‌شێوه‌یه‌كى سه‌رده‌میانه دروستكراوه به بڕى تێچووى زیاتر له یه‌ك ملیۆن و 106 هه‌زار دۆلار.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
11 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
16 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
16 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
11 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
16 hours لهمهوپێش


