تەندروستیی هەڵەبجە: سەرچاوەی تووشبوون بە کۆرۆنا لە پارێزگاکەمان نازانین

کۆرۆنا
SNN-عەلی حەمە سەعید
بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەڵەبجە رایگەیاند: “ئەگەرچی حاڵەتەکانی تووشبوون بە کۆرۆنا لە پارێزگاکەدا کەمن، بەڵام مەترسییەکان زیاترن چونکە بە تەواوی سەرچاوەی بڵاوبوونەوەی نەخۆشیەکە لە پارێزگاکەدا نازانرێت”.
ئازاد مستەفا، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەڵەبجە بە SNNی راگەیاند: ئەگەر جاران یەكێك توشی كۆرۆنا ببوایە سەرچاوەكەی دەزاندرا، بەلام ئەو قۆناغەمان تێپەڕاندووە. یەكێك لە توشبووەكان هیچ بەركەوتنێكی لەگەڵ توشبووەكانی دیكەدا نەبووە و خۆشی نازانێت چۆن توشبووە.
ئازاد مستەفا هۆشداریداوە لە بڵاوبوونەوەی زیاتری نەخۆشیەکە لە هەڵەبجە بە جۆرێک ” لە هەموو گەڕەکێکدا حاڵەت هەبێت”.
سەبارەت بە ئامادەکارییەکانیش بۆ رووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەڵەبجە رایگەیاند: “سەرجەم ئامێرەكانی هەناسەدانی دەستكردمان لە نەخۆشخانەی تایبەت بە توشبووانی كۆرۆنا خستوەتەكار، لە ئامادەباشیداین بۆ بەكارهێنانیان لە حاڵەتی پێویستدا”.
لەبارەی تووشبووەکانی هەڵەبجەشەوە رایگەیاندووە: “لە ئێستادا پێنج توشبووی كۆرۆنا لە نەخۆشخانەكەماندا (وەفا) بوونیان هەیە كە سیانیان دانیشتووی ناحییەی خورماڵن و دوانیشیان هاوسەری یەكترن و دانیشتووی ناو شاری هەڵەبجەین”.
ئەوەشی خستەڕوو، لە كۆی ئەو پێنج توشبووە سیانیان نیشانەكانیان بە توندی گرتووە و یەكێكیشیان بە توندتر نیشانەكانی دەركەوتووە، بەلام تا ئێستا پێویستیان بە هەناسەدانی دەستکرد نەبووە.
More News
-
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
34 mins لهمهوپێش -
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
3 hours لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
3 hours لهمهوپێش -
وەزیری دەرەوەی ئێران: موجتەبا خامنەیی تەندروستە و بەهۆکاری ئەمنی دەرناکەوێت
5 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
34 mins لهمهوپێش -
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
3 hours لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
3 hours لهمهوپێش



