
SNN
وه‌زیری كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی رایگەیاند، هەرچەندە پێشتر بڕیارماندابوو لەدوای جەژن رێگە بە سەردانیکردنی زیندانیکراوان بدەین، بەڵام بەهۆی تەشەنەسەندنی زیاتری کۆرۆناوە رێگانادرێت.
كوێستان محه‌مه‌د، وه‌زیری كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی ئەمڕۆ له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، “هه‌ر له سه‌ره‌تای سه‌رهه‌ڵدانی كۆرۆنا پێش ئه‌وه‌ی حكومه‌ت هیچ رێكارێك بگرێته‌به‌ر ئێمه پێش هه‌موو لایه‌نه‌كان كه‌وتین، سه‌ردانکردنی سزادراوان و راگیراوان و مۆڵه‌ت پێدانمان راگرت”.
وتیشی: “بڕیار بو دوای جه‌ژن به ره‌زامه‌ندی لیژنه‌ی باڵای به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی كۆرۆنا سه‌ردانیکردن دەستپێبکەینەوە، به‌ڵام به‌داخه‌وه كۆرۆنا به‌شێوه‌یه‌كی زیاتر سه‌ری هه‌ڵدا، بۆیه ئێمه بۆ پاراستنی ژیانی سزادراوان بۆ ئه‌وه‌ی كۆرۆنا نه‌چێته ناو چاكسازیه‌كان بۆ جارێكی تر ئه‌و سه‌ردان و مۆڵه‌تانه‌مان راگرت”.
ئاماژەی بەوەشکرد، كه‌سوكاری راگیراوان و سزادراوان دڵنیادهكهنهوه ئاگاداری ژیان و گوزه‌رانی راگیراوان و سزادراوان ده‌بین، وتییشی “داوا لە کەسوکاری زیندانیکراوان دەکەین ئه‌وانیش ئه‌م بارودۆخه قبوڵ بكه‌ن”.
باسی لەوەشکرد، كه‌سوكاری سزادراوان و راگیراوان ده‌توانن له رێگه‌ی ته‌له‌فۆنەوە قسه له‌گەڵ سزادراوان و راگیراوان بكه‌ن، پاره و كه‌لوپه‌لی پێویستیان بۆ ببه‌ن ئەوانیش به‌شی ئهمانەتیان هه‌یه وه‌ری ده‌گرن.
More News
-
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
5 hours لهمهوپێش -
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
8 hours لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
8 hours لهمهوپێش -
وەزیری دەرەوەی ئێران: موجتەبا خامنەیی تەندروستە و بەهۆکاری ئەمنی دەرناکەوێت
9 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
5 hours لهمهوپێش -
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
8 hours لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
8 hours لهمهوپێش



