بۆ یه‌كه‌مجار له عێراق كوردێك به‌فه‌رمى بڕوانامه‌ى رۆژنامه‌نووسانى جیهانى وه‌رگرت

هەرێز جەمال
ئه‌ردەڵان محه‌مه‌د – SNNsport
دواى به‌شداریكردنى له خولێكى رۆژنامه‌نووسیى به‌به‌شدارى 70رۆژنامه‌نووسی جیهان لە رێگەی ئۆنلاینەوە، كوردێك بۆ یه‌كه‌مجار له‌سه‌ر ئاستى كوردستان و عێراق بڕوانامه‌ى فه‌رمى لیژنه‌ى رۆژنامه‌نووسی جیهانى وه‌رگرت.
هه‌رێز جه‌مال رۆژنامه‌نووسی وه‌رزشی شارى سلێمانى كه ماوه‌ى چه‌ندین ساڵه کار لە بوارى راگه‌یاندنى وه‌رزشی ده‌كات، بووه یه‌كه‌م رۆژنامه‌نووسی وه‌رزشی له‌سه‌ر ئاستى كوردستان و عێراق كه به فه‌رمى بڕوانامه‌ى رۆژنامه‌نووسی جیهانى وه‌رگرت.
له لێدوانێكى تایبه‌تى به تۆڕى هه‌واڵى سلێمانى باس له گرنگى ئه‌م بروانامه‌یه ده‌كات.
هه‌رێز جه‌مال خاوه‌نى بڕوانامه‌ى فه‌رمى رۆژنامه‌نووسی جیهانى ئه‌وه‌ى خسته‌ڕوو:” پێشتر بۆ ماوه‌ى 3 مانگ به‌شدارى خولێكى رۆژنامه‌نووسیم كرد به شێوازى ئۆنلاین كه نزیكه‌ى 70رۆژنامه‌نووس له‌سه‌ر ئاستى جیهان به‌شداربوون كه 16كۆرس له خوله‌كه به به‌شداربووان وترایه‌وه‌و هه‌ر كۆرسه و رۆژنامه‌نووسێكى به ناوبانگى جیهان وانه‌كانى ده‌وته‌وه یه‌كێكیش له‌وانه سه‌رۆكى لیژنه‌ى رۆژنامه‌نووسانى وه‌رزشی جیهان و یه‌كێك له پاڵه‌وانه ئۆڵمپییهكانى جیهان بوو له یارى گۆڕه‌پان و مه‌یدان كه خاوه‌نى 27ژماره‌ى پێوانه‌ییه له‌سه‌ر ئاستى جیهان”.
وتیشی:” گرنگى ئه‌و بڕوانامه‌یه بۆ به‌هێزكردنى سی ڤى و كه‌یسی ئه‌و رۆژنامه‌نووسه‌یه كه به‌شدارى گۆنگره و خوله‌كانى لیژنه‌ى رۆژنامه‌نووسانى جیهانى كردووه، بۆیه ده‌توانم بڵێم به ده‌ستهێنانى ئه‌م بڕوانامه‌یه له‌م كاته‌دا و دواى بڵاوبوونه‌وه‌ى ڤایرۆسی (covid-19) بوومه‌ته یه‌كه‌م رۆژنامەنووسی وه‌رزشی له‌سه‌ر ئاستى كوردستان و عێراق كه ببمه خاوه‌نى ئه‌م بڕوانامه‌یه و زیاتر پێى به ناوبانگ ده‌بم”.
هه‌رێز ئاماژه به‌وه ده‌دات:” هه‌وڵه‌كانم به‌رده‌وام ده‌بێت و قسه‌م له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى لیژنه‌ى رۆژنامەنووسانى وه‌رزشی جیهان كردووه كه چه‌ند رۆژنامه‌نووسێكى وه‌رزشی له هه‌رێمى كوردستان به تایبه‌ت شارى سلێمانى ببنه خاوه‌نى بڕوانامه‌ى رۆژنامه‌نووسی وه‌رزشی جیهانى، هه‌رچه‌نده نایشارمه‌وه كه ئه‌وه‌ش كارێكى قورسه و ده‌بێت لیژنه‌ى رۆژنامه‌نووسانى وه‌رزشی عێراق هه‌ڵسێت به كاره یاساییه‌كانى رۆژنامه‌نووسانى وه‌رزشی”.
له ئێستادا شارى سلێمانى خاوه‌نى چه‌ندین رۆژنامه‌نووسانى وه‌رزشی به توانایە كه رۆڵى گرنگیان بینیوه له گواستنه‌وه‌ى هه‌واڵ و زانیارییه‌كان.

More News
-
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
6 hours لهمهوپێش -
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
8 hours لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
9 hours لهمهوپێش -
وەزیری دەرەوەی ئێران: موجتەبا خامنەیی تەندروستە و بەهۆکاری ئەمنی دەرناکەوێت
10 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
6 hours لهمهوپێش -
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
8 hours لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
9 hours لهمهوپێش



