تەنها لە 25% کارگەی بەرھەمھێنانی ئۆکسجینی پزیشکی لە سلێمانى کاردەکات

SNN-هەوراز ئەحمەد
ئەندامێکى ئەنجومەى پارێزگاى سلێمانى ڕایدەگەنێت”کارگەى بەرهەم هێنانى ئۆکسجین لە شارى سلێمانى تەنها 25%ى کاردەکات ئەمە لە کاتێکدایە کە کەرتى تەندروستى پێویستى زۆرى بەم کارگە هەیە لە ئێستادا”.
کەریم عەلى، ئەندامى ئەنجومەنى پارێزگاى سلێمانى بە snnى ڕاگەیاند” سەردانى کارگەی بەرھەمھێنانی( ئۆکسجینی پزیشکی)مان کرد لە شارى سلێمانی
بەپێى بەداواداچوونەکەمان دەرکەوت کە کارگەکە ٢٥٪ توانای بەرھەمھێنانی ھەیە و ٧٥٪ لەکارکەوتووە”.
وتیشى” کارگەکە سەرەڕاى سود و گرنگى زۆرى بۆ بەرێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی و بۆ خزمەتی نەخۆش و ھاووڵاتیان بەتایبەت لەم کاتە هەستیارەى بڵاوبوونەوەى خێراى کۆرۆنادا ، بەڵام کارگەکە زۆر کۆنە و لەلایەن بەرێوەبەرایەتی تەندروستیشەوە پەراوێز خراوە”.
هاووکات ڕوونى کردەوه”بەرپرسانى کارگەکە ئاماژەیان بەوەدا کە رۆژانە (١٢)کاتژمێر کاردەکەن و بە (٧) کارمەندەوە تائێستا ئۆتۆمبێلێکیان نیە ، پێویستیان بە (٢5) ملیۆن دینارە بۆ چاککردنەوەو گۆڕینی پارچە و بەشە لە کار کەوتوەکاکانى کارگەکە” .
ئەو ئەندامەى ئەنجومەنى پارێزگاى سلێمانى ئاشکراى دەکات”لە شارەکانى هەولێر و دهۆک کارگەى هاوشێوە هەیە و لە کاردان و هەموو پێودایستیەکیان بۆ دابین کراوە بەڵام سلێمانى تەنها ئەم کارگەى هەیە ئەویش لەم دۆخە هەستیارەدا لە کار کەوتووە”.
More News
-
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
10 hours لهمهوپێش -
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
13 hours لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
13 hours لهمهوپێش -
وەزیری دەرەوەی ئێران: موجتەبا خامنەیی تەندروستە و بەهۆکاری ئەمنی دەرناکەوێت
14 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
10 hours لهمهوپێش -
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
13 hours لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
13 hours لهمهوپێش



