
SNN
قایمقامی سلێمانی رایده‌گه‌یه‌نێت هه‌نگاوی یه‌كه‌م بۆ رێگری كردن له بڵاوبوونه‌وه‌ی زیاتری ڤایرۆسی كۆرۆنا هۆشیاری خه‌ڵك و خۆپارێزییه له مه‌ترسیه‌كانی كۆرۆنا و داوا لە هاووڵاتیانیش دەکات دەمامک و دەستکێش بپۆشن.
ئەمڕۆ چوارشەممە، ئاوای محەمەد قایمقامی سلێمانی، لە میانی کۆبوونەوەیەکی لەگەڵ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی، رایگەیاند: “له‌م قۆناغه‌دا به‌كارهێنانی ده‌مامك و ده‌ستكێش گرنگترین كاره هاوڵاتیان بۆ خۆپاراستنیان بیگرنه‌به‌ر، چونكه رۆژ له دوای رۆژ مه‌ترسیه‌كه زیاتر ده‌بێت”.
راشیگەیاند: “ئەم قۆناغه پێویستی به‌هه‌وڵ و دڵسۆزی هه‌موو لایه‌كه تاكو سنورێك له به‌رده‌م ئەو ته‌شه‌نه‌سه‌ندنه خێرایه‌ی كۆرۆنا دابنرێت بۆ ئەوەی نه‌گه‌ینه دۆخێكی ته‌واو مه‌ترسیدار”.
ئاوات محه‌مه‌د وتیشی: “ته‌نیا به پابه‌ند بوون ده‌توانین رێژه‌ی توشبووان و گیان له ده‌ستدان كه‌م بكه‌ینه‌وه و خۆشبه‌ختانه ئێستا پابه‌ندبوونی خه‌ڵك زیاتره و داوا له هاوڵاتیانی سلێمانی ده‌كه‌ین به‌ته‌واوی خۆیان بپارێزن و له‌كاتی چونه‌ده‌ره‌وه و بازاڕكردن و سه‌ركاره‌كانیان خۆیان به‌دوور بگرن له قه‌ره‌باڵغی و به‌ریه‌ككه‌وتن و ده‌ستكێش و ده‌مامك بهركاربهێنن”.
راشیگەیاند: “له‌رێگه‌ی لیژنه‌هاوبه‌شه‌كان و تیمه‌كانی تری چاودێری رێگه له هه‌ر جۆره قۆڕخكاری و گرانكردنێكی پێداویستیه پزیشكیه‌كان ده‌گرن و له هه‌وڵی ئەوهدان له رۆژانی داهاتوودا ده‌مامك و ده‌ستكێش و پێداویستیه‌كانی پاكژكردنه‌وه به گونجاوترین نرخ له بازاڕه‌كاندا بفرۆشرێت و بگاته ده‌ستی هاوڵاتیان”.
More News
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
13 hours لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
13 hours لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
14 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
13 hours لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
13 hours لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
14 hours لهمهوپێش



