خاوه‌ن پشكه‌كانى چاڤى لاند داواى مافه‌كانیان له شاسوار عه‌بدلواحید ده‌كه‌ن

خاوەن پشکەکانی چاڤی لاند
SNN-هه‌وراز ئه‌حمه‌د
ئێواڕهى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 10-حوزه‌یران. خاوه‌ن پشكه‌كانى چاڤیلاند له به‌رده‌م ده‌رگاى سه‌ره‌كى پرۆژه‌ى گه‌شتیارى چاڤى لاند له شارى سلێمانى گردبوونه‌وه‌یه‌كى ناڕه‌زایه‌تیان ئه‌نجامدا و داوایان كرد شاسوار عبدلواحید مافه‌كانیان بداته‌وه چونكه مافى زیاتر له 10هه‌زار پشكى لایه.
دانا لهۆنى، پارێزه‌رى خاوه‌ن پشكه‌كانى چاڤى لاند به snnى ڕاگه‌یاند” چه‌ندین ساڵه خاوه‌ن پشكه‌كان پاره‌یان خستۆته ئه‌و پرۆژه‌وه به‌ڵام تاوه‌كو ئێستا هیچ قازانجێكیان وه‌رنه‌گرتووه، جگهوهش ئێستا شاسوار ده‌یه‌وێت ناوى خاوه‌ن پشكه‌كان له پرۆژه‌كه‌دا نه‌هێڵێت”.
وتیشى”به بڕى زیاتر له 30 ملیار دینار 10 هه‌زار خێزان به‌شداریان له پرۆژه‌كه‌دا كردووه به‌ڵام جگه له‌وه‌ى به‌ناو ئه‌و مه‌بله‌غه له بانكدا بوونى هه‌یه وه‌كو تر ناتوانین داواى پاره‌كه‌مان بكه‌ین و پاره‌كه بكشێنینه‌وه”.
دانا لهۆنى وتیشى” داواى له سه‌رۆكى حكومه‌ت و جێگره‌كه‌ى ده‌كه‌م بێته ده‌نگ له ئاست ئه‌و پێشێلكارییه‌ى كه شاسوار عه‌بدلواحید به‌رامبه‌ر به‌و خاوه‌ن پشكانه ده‌یكات چونكه له ئه‌گه‌رى ده‌ستبه‌سه‌ردا گرتنى موڵكه‌كانى شاسوار له‌به‌رامبه‌ر قه‌رزه‌كانى ئه‌وا مافى خاوه‌ن پشكه‌كانیش دهكهویـَته مه‌ترسیه‌وه”.
رونیشى كرده‌وه”ئه‌مه چه‌ند جاره ئێمه به‌شێوه‌ى مه‌ده‌نى داواى مافى خۆمان ده‌كه‌ین به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌مجاره گوێمان بۆ نه‌گیرێت ئه‌وا بابه‌ته‌كه ده‌بێته عه‌شایه‌رى و كۆمه‌ڵایه‌تى”.



More News
-
نرخی ئەمپێری کارەبای موەلیدە دیاری‌کرا
9 hours لهمهوپێش -
ئاوی ئەم گەڕەکانەی سلێمانی ئاسایی دەبێتەوە
18 hours لهمهوپێش -
رۆژنامەیەکی ئەمریکی: ترەمپ مەیلی توندتر کردنی هێرشەکان بۆ سەر ئێران هەیە
18 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی ئەمپێری کارەبای موەلیدە دیاری‌کرا
9 hours لهمهوپێش -
ئاوی ئەم گەڕەکانەی سلێمانی ئاسایی دەبێتەوە
18 hours لهمهوپێش



