
مەرزی پشتە | فۆتۆ: SNN
SNN-عەلی حەمە سەعید
دوابەدوای سەردانی پارێزگاری كرماشان و شاندێكی باڵای ئێرانی و كۆبوونەوەیان لەگەڵ پارێزگاری هەڵەبجە و لایەنە پەیوەندیدارەكانی دیكە، هەردوولا ڕێككەوتن كە ماوەی كاری بازرگانی لە مەرزی پشتە لە 12 كاتژمێرەوە بۆ 16 كاتژمێر زیاد بكرێت و ئێرانیش كارەبا بۆ ناحیەی بەمۆ دابین بكات.
ئازاد تۆفیق، پارێزگاری هەڵەبجە بە SNNی ڕاگەیاند: ئەمڕۆ شاندێك كە لەپارێزگاری كرماشان و جێگرەكەی و قایمقامی شاری پاوە، سەردانی ناحیەی بەمۆی سەر بەپارێزگای هەڵەبجەیان كرد و لە كۆبوونەوەیەكماندا لەگەڵیان لەسەر چەند بابەتێكی پەیوەست بە چۆنیەتی كاركردن لە مەرزی پشتە و توندوتۆڵكردنی زیاتری ڕێکكارەكانی خۆپارێزی لەو مەرزە بازرگانییە ڕێككەوتین.
ئاماژەی بەوەشكرد، بەمەبەستی زیاتر سوود گەیاندن بە هاوڵاتیانی هەردوولامان، بڕیارماندا كە لەمەودوا كاری بازرگانی لە مەرزی پشتە لە 12 كاتژمێرە و بۆ 16 كاتژمێر زیاد بكرێت، هاوكات گفتوگۆشمان كرد لەسەر كردنەوەی مەرزی سازان لە سنوری پارێزگای هەڵەبجە وەك بازاڕچەیەك بۆ ئەوەی لەو مەرزەش ئاڵوگۆڕی بازرگانی ئەنجامبدرێت.
پارێزگاری هەڵەبجە ئەوەشی خستەڕوو، لایەنی ئێرانی بڕیاریانداوە بەدابینكردنی وزەی كارەبا بۆ سنوری ناحیەی بەمۆ، هەروەك هەردوولاشمان كۆك بووین كە دەبێت ڕێكکارەكانی خۆپارێزی لە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە مەرزی پشتە توندتر بكرێنەوە.
More News
-
شاندێکی باڵای نەوەی نوێ سەردانی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان دەکات
6 hours لهمهوپێش -
هەواڵێکی نوێ لەبارەی مووچە
7 hours لهمهوپێش -
کۆبوونەوە چارەنووسسازەکانی هەرێم و بەغدا دەستپێدەکەن
8 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
شاندێکی باڵای نەوەی نوێ سەردانی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان دەکات
6 hours لهمهوپێش -
هەواڵێکی نوێ لەبارەی مووچە
7 hours لهمهوپێش



