رەزامەندی درا بەچاککردنەوەی ئەو کارگەیەی لەسلێمانی ئۆکسجین بەرهەمدێنێت

کارمەندێکی کارگەکە فۆتۆ | SNN
SNN-هەوراز ئەحمەد
دوای ئەوەی بڵاوکرایەوە کە کارگەى بەرهەمهێنانى ئۆکسجینى پزیشکى لەسلێمانى لە 75%ى بەشەکانى لەکارکەوتووە و بۆ چاککردنەوەى پێویستیان بە 26 ملیۆن دینارە، وەزارەتی دارایی رەزامەندی دەربڕیوە بەنەهێشتنی کەموکوڕییەکانی.
تۆڕى هەواڵى سلێمانى(SNN)بەدواداچوونی بۆ کێشەى کارگەکە کرد بەتایبەت لە دۆخێکى وەک ئێستادا کە نەخۆشى کۆرۆنا هەیە و زۆرێک لە نەخۆشەکان پێویستیان بە ئۆکسجین و ئامێرى هەناسەدانى دەستکردە.
شۆڕش بەهجەت بەڕێوەبەرى کارگەى بەرهەمهێنانى ئۆکسجینى پزیشکى لە سلێمانى بە SNNى ڕاگەیاند “دۆخى کارگەکە خراپە، زۆربەى بەشەکانى لەکار کەوتووە”.
وتیشى: “لە ئێستادا ئۆکسجین بۆ 44 نەخۆشخانە و سەنتەر دابین دەکەین، بەڵام بەهۆى ڤایرۆسى کۆرۆناوە ئێستا زیاتر فشارمان لەسەرە بە 7 کارمەندەوە زیاتر لە 12 کاتژمێر کار دەکەین ئەو ئۆکسجینەى کە ئێستا بەرهەمدەهێنرێت بەشى تەواوى نەخۆشخانە و داواکارییەکان ناکات بۆ پڕ کردنەوەى تەواوى پێداویستی نەخۆشخانەکان پەنا دەبرێتە بەر کارگە ئەهلییەکان”.
هاوکات ڕوونیکردەوە”لە ئێستا کارگەکە 25%ى کار دەکات و بۆ چاککردنەوەى بەشە لەکارکەوتووەکانى پێویستمان بە 26 ملیۆن دینارى عێراقی هەیە “.
دوای وروژاندنی ئەم بابەتە لەتۆیر کۆمەڵایەتییەکان، پارێزگای سلێمانی دەرخستەی چاککردنەوەی بەشە لەکارکەوتووەکانی کارگەکەی ، بە نووسراوی ژمارە (١١٧) بۆ وەزارەتی دارایی و ئابووری ناردووە.
وەزرارەتی دارایی و ئابووریش، بە نووسراوی ژمارە (٣٩١٥) رەزامەندی داوە بە خەرجکردنی بڕە پارەی پێویست بۆ چاککردنەوەی کارگەکە.
More News
-
ترەمپ: تواناکانی ئێران کەمیکردووە
2 hours لهمهوپێش -
وەزیری دەرەوەی ئێران بە توندی وەڵامی سەرۆکی لوبنان دەداتەوە
5 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
ترەمپ: تواناکانی ئێران کەمیکردووە
2 hours لهمهوپێش



