مسته‌فا كازمى: ئه‌وه‌ى بڵێت عێراق ئابوورى هه‌یه درۆزنه

مسته‌فا كازمى، سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق | فۆتۆ: نوسینگه‌ى سه‌رۆكوه‌زیران
كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق له كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: ئه‌وكاته عێراق شكستی هێنا كه كرایه كۆیله‌ى نه‌وت، چونكه ئابوورییه‌كه‌ى به‌ڕێژه‌ى 95٪ پیشت به نه‌وت ده‌به‌ستێت، له كاتێكدا وڵاتێكى كشتوكاڵییه، وتیشى: “عێراق ئابوورى نیه، راستییه‌كه‌ى ئه‌وه‌یه ته‌نیا ئابوورى له عێراق ته‌نیا درۆیه‌كه، ئێمه ته‌نیا نه‌وتمان هه‌یه و ده‌یفرۆشین”.
له‌دواى ئه‌و سه‌ردانه‌ى كه دوێنێ بۆ موسڵ ئه‌نجامیدا، مسته‌فا كازمى، سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانى ئه‌نجامدا و له به‌شى یه‌كه‌مى قسه‌كانیدا باسى ئابوورى عێراقى كرد و رایگه‌یاند: “ئابوورى عێراق زۆر خراپه، له راستیدا درۆیه بڵێین: عێراق ئابوورى هه‌یه، ئه‌و كه‌سه‌ى ئه‌و قسه‌یه ده‌كات كه‌سێكى درۆزنه، چونكه ئێمه نه سیستمى بانكیمان هه‌یه نه كه‌رته‌كانى تر‌ى ئابووریمان به‌هێزه، ئه‌وه‌ى هه‌یه ته‌نیا نه‌وتمان هه‌یه و ده‌یفرۆشین، چۆن ده‌كرێت وڵاتێكى كشتو‌كاڵى وه‌ك عێراق ئابوورییه‌كه‌ى به‌ڕێژه‌ى 95٪ پشت به نه‌وت ببه‌ستێت”.
سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق له به‌شێكى تر‌ى قسه‌كانیدا هێرشى كرده سه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌ى ره‌خنه له حكومه‌ته‌كه‌ى ده‌گرن و وتیشى: “من له كاتێكى ئاسایدا نه‌بوومه‌ته سه‌رۆكوه‌زیران، بوونى من لێره له ده‌رئه‌نجامى ئاڵۆزییه‌كى زۆر و ئه‌و گه‌نده‌ڵییه زۆره‌یه كه هه‌یه، منیش لێره‌م ئه‌و ئه‌ركه ده‌گرمه ئه‌ستۆ تاوه‌كو هه‌ڵبژاردنێكى پاك و بێگه‌رد ئه‌نجام بده‌ین، له‌به‌ر ئه‌وه شه‌رمه‌زارییه بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ى ره‌خنه له حكومه‌ته‌كه‌ى من ده‌گرن، من راستگۆیانه له‌گه‌ڵ گه‌لى خۆم قسه ده‌كه‌م، له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سانه‌ى كه خاوه‌نى راسته‌قینه‌ى عێراقن نه‌وه‌ك ئه‌وانه‌ى كه ته‌نیا پاره‌ى عێراقیان ده‌وێت”.
مسته‌فا كازمى، باسى رۆڵى پێشمه‌رگه‌ى له به‌زاندنى داعشدا كرد و ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو: “پاڵه‌وانه‌كانى سوپا له پێشمه‌رگه، حه‌شدى شه‌عبى و پاڵه‌وانه‌كانى تر بوونه هۆكارى روخانى داعش، داعش بووه رابردوو ئه‌گه‌ر ئه‌وان نه‌بوونایه ئێستاش داعش یارى به ویژدانى ئێمه ده‌ركرد”.
سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق باسى كه‌مكردنه‌وه‌ى مووچه‌شى كرد و ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو: “زۆر پڕوپاگه‌نده ده‌كرێت كه من مووچه‌ى خانهنشینانم كه‌مكردووه‌ته‌وه، ئه‌و بابه‌ته راست نیه، چونكه دوێنێ 73٪ى مووچه‌ى خانه‌نشینان دراوه، ئێمه دوو ملیۆن خانه‌نشینمان هه‌یه سه‌رجه‌میان مووچه‌ى خۆیان وه‌رده‌گرن، ئه‌وه‌ى تر كه بڵاوده‌كرێته‌وه پڕوپاگه‌نده‌یه، به‌ڵام ناشى شارمه‌وه كه ئێمه له‌گه‌ڵ به‌ڕێز وه‌زیرى دارایی چاكسازى ده‌كه‌ین، چونكه عێرق پێویستى پێیه‌تى”.
له كۆتایی قسه‌كانیدا مسته‌فا كازمى باسى دۆخى شاره‌كانى عێراق و زۆرى ژماره‌ى مووچه‌خۆرانى كرد و ئاشكراشیكرد: “عێراق خاوه‌نى چوار ملیۆن مووچه‌خۆره، له‌كاتێكدا ژماره‌ى دانیشتووانى كه‌متر له چوار ملیۆنه، ژماره‌ى مووچه‌خۆره‌كانى ئێمه زیاتره له ژماره‌ى دانیشتووانى هه‌نێك وڵات، چۆن شتێكى واده‌بێت، من خۆم خێزان ده‌ناسم 15 مووچه‌خۆرى هه‌یه، ده‌یان ژنیش هه‌ن كه له بێپارهیدا به كوله‌مه‌رگى ده‌ژین، ئه‌م بابه‌ته هیچ مایه‌ى قوبوڵكردن نیه”.
More News
-
ترەمپ: تواناکانی ئێران کەمیکردووە
1 hour لهمهوپێش -
وەزیری دەرەوەی ئێران بە توندی وەڵامی سەرۆکی لوبنان دەداتەوە
4 hours لهمهوپێش -
وتەبێژی حکومەتی عێراق: مووچە پارێزراوە و عەلی زەیدی پیاوی ئابورییە
4 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
ترەمپ: تواناکانی ئێران کەمیکردووە
1 hour لهمهوپێش -
وەزیری دەرەوەی ئێران بە توندی وەڵامی سەرۆکی لوبنان دەداتەوە
4 hours لهمهوپێش -
وتەبێژی حکومەتی عێراق: مووچە پارێزراوە و عەلی زەیدی پیاوی ئابورییە
4 hours لهمهوپێش



