ئەو کەسەی رووداوی خنکاندنی جۆرج فلۆید-ی تۆمار کرد کچێکی 17 ساڵانە

وێنەی جۆرج فلۆید و دانێرلا فرایزەر و پۆلیسە تۆمەتبارەکە
SNN-
ئەو کەسەی ساتی خنکاندنی هاووڵاتییە ئەمریکییە بەڕەگەز ئەفریقییەکەی لەلایەن پۆلیسێکەوە تۆمار کرد، کچێکی 17 ساڵانە و دەڵێت: “لەترسا نەمتوانی هیچ رێگرییەک بکەم لەڕووداوەکە”.
دارنێلا فرایزەر ئەو کچە تەمەن 17 ساڵەیە کە لەساتی رووداوەکەدا بۆ کڕینی پێداویستی رۆژانەی چۆتە سۆپەرمارکێتێک.
ئەو گرتە ڤیدیۆییەی کچە رەشپێستەکە بووە بەڵگەیەکی حاشا هەڵنەگر بۆ دادگاکانی ئەمریکا تا بکەرەکانی پێ سزا بدەن.
فرایزەر لەڕۆژێک دوای رووداوەکە واتە لە 26ی ئایار ڤیدیۆکەی بڵاوکردەوە کە لەلایەن هەندێک لەخەڵکەوە رووبەڕووی رەخنە بۆوە بەوەی لەجیاتی هاوکاریی بکردایە قوربانییەکە رزگار بکات، وێنەی گرتووە.
لەوەڵامی ئەو رەخنانەدا فرایزەر دەڵێت: “من تەمەنم خوار 18 ساڵە و نەمتوانیوە وەک پێویست هاوکاری بکەم و ترساوم”.
وێنەی فرایزەر کاتێک ئاشکرا بوو کە دوێنێ چووە شوێنی رووداوەکە و بەکوڵ گریا بۆ لەدەستدانی فلۆید.
رۆژی 25ی ئایاری رابردوو لەشاری مینیاپۆلس، چوار پۆلیس پیاوێکی رەشپێستی تەمەن 46 ساڵ بە ناوی جۆرج فلۆید بە تۆمەتی ساختەکاری رادەگرن و کەلەپچەی دەکەن.
پیاوە رەشپێستەکە لە نێو ئۆتۆمبێلەکەی بووە و پۆلیس دەیهێنێتە خوارەوە، دواتر یەکێک لە پۆلیسەکان پیاوە رەشپێستەکە دەخاتە سەر زەوی و قاچێکی دەخاتە سەر ملی، هەرچەند پیاوە رەشپێستەکە دەڵێت ناتوانم هەناسە بدەم، پۆلیسەکە وازی لێناهێنێت، تاوەکو دەبوورێتەوە و دواتریش لە نەخۆشخانە گیانلەدەستدەدات.
More News
-
وەزیری دەرەوەی ئێران بە توندی وەڵامی سەرۆکی لوبنان دەداتەوە
2 hours لهمهوپێش -
وتەبێژی حکومەتی عێراق: مووچە پارێزراوە و عەلی زەیدی پیاوی ئابورییە
2 hours لهمهوپێش -
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
وەزیری دەرەوەی ئێران بە توندی وەڵامی سەرۆکی لوبنان دەداتەوە
2 hours لهمهوپێش -
وتەبێژی حکومەتی عێراق: مووچە پارێزراوە و عەلی زەیدی پیاوی ئابورییە
2 hours لهمهوپێش -
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
23 hours لهمهوپێش



