
کۆرۆنا لە هەولێر
SNN-
وەزیری تەندروستی هەرێم ئاشکرایکرد “له بهیانى ئهمڕۆوه تا ئێستا له ههرێمى كوردستان 180 حاڵهتى نوێى تووشبوون بەکۆرۆنا تۆماركراون كه زۆرینهیان نیشانهكانیان ههیه”.
وەزیری تەندروستی هەرێم راشیگەیاند “حکومەتی عێراق بۆ دووەمجار بودجەیەکی تایبەتی بۆ هەرێمی کوردستان نارد بۆ پرسی بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا”.
سامان بەرزنجی لەپرێس کۆنفرانسێکدا دوای سەردانی بۆ بەغدا رایگەیاند “چەند گرێبەستێک کراوە لەلایەن حکومەتی عێراقەوە بۆ ئامێر و تێستەکان لەو کەلوپەلانەش بەشی هەرێمی کوردستان رەچاو دەکرێت”.
وتیشی: “لەچوارچێوەی هاوکارییەکانی ئەڵمانیا بۆ دروستکردنی نەخۆشخانە لەسەر بودجەی خۆیان، بەغدا رەزامەندی داوە یەکێک لەو نەخۆشخانانە لەشاری سلێمانی دروستدەکرێت”.
وتیشى “ئهمڕۆ ژمارهیهكى پێوانهیى نوێمان تۆماركردووه لەبارەی ڤایرۆسی کۆرۆناوە و سهرجهم نهخۆشخانهكانیش پڕبوون و تائەمڕۆ 1891 تووشبوو هەن و 559 کەس چاکبوونەتەوە و 1297 نەخۆش ماون لەژێر چاودێریدان”.
More News
-
نرخی ئەمپێری کارەبای موەلیدە دیاریکرا
4 hours لهمهوپێش -
ئاوی ئەم گەڕەکانەی سلێمانی ئاسایی دەبێتەوە
13 hours لهمهوپێش -
رۆژنامەیەکی ئەمریکی: ترەمپ مەیلی توندتر کردنی هێرشەکان بۆ سەر ئێران هەیە
13 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی ئەمپێری کارەبای موەلیدە دیاریکرا
4 hours لهمهوپێش -
ئاوی ئەم گەڕەکانەی سلێمانی ئاسایی دەبێتەوە
13 hours لهمهوپێش



