
ئۆتۆمبێلێکی تەندروستی شاری کەرکوک
SNN- عیماد جەباری
ئەو هاووڵاتییەی دوێنێ لەشەقامێکی نزیک نەخۆشخانەی ئازادی بە مردوویی دۆزرایەوە، دەرکەوت هۆکارەکەی کۆرۆنا بووە و بەهۆی ئەو ڤایرۆسەوە مردووە.
سەرچاوەیەک لەتەندروستی کەرکوک بەSNNی راگەیاند: دوای ئەوەی تەرمی ئەو هاوڵاتییە گوازرایەوە بۆ پزیشکی دادوەری و پشکنینی بۆ ئەنجامدرا، دەرکەوت هۆکاری گیانلەدەستانەکەی کۆرۆنا بووە.
وتیشی: “هاووڵاتییەکە ناوی (کەمال محەمەد حسێن)ە و تەمەنی 56 ساڵە، بەرەچەڵکیش خەڵکی سوریایە.
دوانیوەڕۆی دوێنێ چوارشەممە 10ی حوزەیران تەرمی هاوڵاتییەک لە نزیک نەخۆشخانەی ئازادی بەمردوویی دۆزرایەوە و گومانکرا بە جەڵتەی دڵ گیانی لەدەستدابێت، ئەمەش دووەم هاوڵاتی سورییە لەکەرکوک بەهۆی کۆرۆناوە گیان لەدەستدەدات.
کۆی گشتی تووشبووانی کەرکوک گەیشتووەتە 229 حاڵەت، لەو ژمارەیەش 126 تووشبوو لەسەنتەری تایبەت بەکۆرۆنا چارەسەر وەردەگرن و 95 کەسیش چاکبوونەتەوە، 8 تووشبوویش گیانیان لەدەستداوە.
More News
-
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
20 hours لهمهوپێش -
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
23 hours لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
20 hours لهمهوپێش -
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
23 hours لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
23 hours لهمهوپێش



