تائێستا 85 پزیشک و کارمەند لەسنوورى پارێزگاى سلێمانى تووشى کۆرۆنا بوون

کۆرۆنا، پەرستارێکی ئێرانی
SNN-هەوراز ئەحمەد
سەرۆکى لقى سلێمانى سەندیکاى کارمەندانى تەندروستى ڕایدەگەنێت “پزیشکان و کارمەندان لەپێشەوەى شەڕى ڕووبەڕووبوونەوەى ڤایرۆسى کۆرۆنا بە گیرفانى بەتاڵەوە دەجەنگن، بەڵام ئەوەش سنوورى خۆى هەیە”.
هاوژین عوسمان سەرۆکى لقى سلێمانى سەندیکاى کارمەندانى تەندروستى بە SNNى ڕاگەیاند “لەسەرەتاى سەرهەڵدانى کۆرۆناوە لە سنوورى پارێزگاى سلێمانى 85 پزیشک و کارمەندى تەندروستى و شوفێرى ئەمبۆڵانس تووشى ڤایرۆسەکە بوون و لەو ژمارەیە 14 کارمەندى تەندروستى و پزیشکێک کە دانیشتووى قەزاى کەلارە نزیکەى 60 یان دانیشتووى شارى سلێمانى بوون ئەوى دیکەشیان خەڵکى پێنجوین و هەڵەبجەن”.
وتیشى: “ئێمە وەک کارمەندانى تەندروستى شەڕى کۆرۆنا دەکەین و گەر سەردانێکى نەخۆشخانەکان بکەن دەبینن یەک پزیشکى تێدا نییە هەموویان ڕۆشتوونەتە ماڵەوە و بایکۆتى دەوامیان کردووە، ئەو خزمەتگوزارییەش کە پێشکەشدەکرێت لەلایەن کارمەندانى تەندروستییەوە بەڕێوە دەچێت و ئێمە نەخۆشخانەکانمان بە پێوە هێشتۆتەوە”.
More News
-
شاندێکی باڵای نەوەی نوێ سەردانی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان دەکات
1 hour لهمهوپێش -
هەواڵێکی نوێ لەبارەی مووچە
2 hours لهمهوپێش -
کۆبوونەوە چارەنووسسازەکانی هەرێم و بەغدا دەستپێدەکەن
3 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
شاندێکی باڵای نەوەی نوێ سەردانی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان دەکات
1 hour لهمهوپێش -
هەواڵێکی نوێ لەبارەی مووچە
2 hours لهمهوپێش



