تویتەر هەموو ئەو هەژمارانەی داخست بەشان و باڵی ئەردۆغان-دا هەڵیاندەدا

تویتەر لەتورکیا
SNN-
کۆمپانیای تویتەر رایگەیاند “32242 ئەژماری ساختەی داخستووە کە هەزاران دانەیان سەر بە پارتی داد و گەشپێدان بوون و وەسف و سەنای رەجەب تەیب ئەردۆغان-یان دەکرد، ئەویش بەهۆی پابەند نەبوونیان بەیاساکانی ئەو تۆڕە کۆمەڵایەتییەوە”.
تویتەر لەبەیاننامەکەیدا دەڵێت: “4340 هەژماریان داخستووە کە سەر بە تورکیا بوون و کاریان بۆ ناو تورکیا و خەڵکەکەی کردووە، بەشان و باڵی سەرۆکی تورکیا و حیزبەکەیدا هەڵیانداوە و وەسفیانکردووە”.
بەپێی تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر ئەو هەژمارە ساختانە لەلایەن چینی گەنجی حیزبەکەی ئەردۆغانەوە بەڕێوەبراون و کەسێکیش لەسەرکردایەتی حیزبەکەی ئەردۆغان لەدوورەوە سەرپەرشتی کردوون.
پارتی داد و گەشەپێدان (بە تورکی:AKP یان Adalet ve Kalkınma Partisi)، پارتێکی ڕاستڕەو و میانەڕەوە لە تورکیا، ئەم پارتە گەورەترین پارتی تورکیایە بە 326 پەرلەمانتار.
سەرۆکی حیزبەکە ڕەجەب تەیب ئەردۆغانە و لە 14ی ئابی 2001 پارتی داد و گەشەپێدان لەلایەن رەجەب تەیب ئەردۆغان و عەبدوڵڵا گوڵ و ئیدریس شاھین و بینالی یلدرم و بڵند ئارینج دامەزرێندراوە.
More News
-
ئاوی ئەم گەڕەکانەی سلێمانی ئاسایی دەبێتەوە
3 hours لهمهوپێش -
رۆژنامەیەکی ئەمریکی: ترەمپ مەیلی توندتر کردنی هێرشەکان بۆ سەر ئێران هەیە
3 hours لهمهوپێش -
زەیدی پێشنیازێكی ترەمپی بۆ ئاگربەستێكى كاتيى برد بۆ ئێران
3 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا دابەزی
4 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
ئاوی ئەم گەڕەکانەی سلێمانی ئاسایی دەبێتەوە
3 hours لهمهوپێش -
رۆژنامەیەکی ئەمریکی: ترەمپ مەیلی توندتر کردنی هێرشەکان بۆ سەر ئێران هەیە
3 hours لهمهوپێش -
زەیدی پێشنیازێكی ترەمپی بۆ ئاگربەستێكى كاتيى برد بۆ ئێران
3 hours لهمهوپێش



