
ئاژەڵە مردارەوەبووەکان فۆتۆ | SNN
SNN-عەلی حەمە سەعید
لە ئەنجامی تەقینی سۆندەی تایبەت بە ڕشتنی دەرمانی كیمیایی لە یەكێك لە كیڵگە كشتوكاڵییەكانی ەشتی شارەوزور و خواردنەوەی ئەو دەرمانە لەلایەن رنە ئاژەڵێكەوە، زیاد لە 100 سەر ئاژەڵی هاوڵاتییەكی گوندی عەلیاوای سەر بە قەزای شارەزوور مردار دەبنەوە.
عەلی محەمەد، ئاژەڵدار لە گوندی عەلیاوای سەر بەقەزاری شارەزوور كە زیاد لە 100 سەر لەئاژەڵەكانی لە ناوچوون بە SNNی ڕاگەیاند: ئەمڕۆ هەینی لەكاتی بەڕێكردنی ئاژەڵەكانم بۆ لەوەڕاندن لە دەشتی شارەزوور لە نزیك گوندی عەلیاوا، لە چاڵێكدا بەشێوەی گۆماو ئاو كۆبووەتەوە ئاژەڵەكانیش لەو ئاوەیان خواردوەتەوە بەڵام دوای چەند ساتێكی كەم زیاد لە 100 سەر ئاژەڵ مرداربوونەوە.
ئاماژەی بەوەشكرد، دوای بەدوادچوونمان دەركەوت كە ئەو ئاوە لە ئەنجامی تەقینی سۆندەی كیڵگەیەكی كشتوكاڵی تایبەت بە بەرهەمی شوتی كۆبووەتەوە كە خاوەنەكەی مادەی كیمیایی و پەینی تێكەڵ بە ئاو كردووە بە نیاز بووە شووتیكەی پێ ئاوبدات و بۆ لەناوبرنی نەخۆشی كشتوكاڵی و زوو گەشەكردنی شتوتییەكە، بەوهۆیەشەوە زیاد لە 100 سەر ئاژەڵم تیا چووە.
ئەو ئاژەڵدارەی گوندی عەلیاوا ئەوەشی خستەڕوو، پێشتر زانیاریمان نەبووە كە خاوەن كێڵگە كشتوكاڵییەكە دەرمانی كیمیایی ڕشتبێت، هاوكات ڤێرتەرنەری سەیدساقیش پشكنینی بۆ ئاژەڵەكان كردووە پێی ڕاگەیاندوین كە گۆشتەكەیان بە كەڵكی بەكار هێنان نایەت، بۆیە دەبێت سەرجەم ئاژەڵەكان لەناوبەرین، هەروەها هیچ سكاڵایەكیشم لەسەر خاوەن كیڵگە كشتوكاڵییەكە نییە، چونكە ڕووداوێكی چاوەڕواننەكرابوو بۆ هەردولامان.
More News
-
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
12 hours لهمهوپێش -
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
15 hours لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
15 hours لهمهوپێش -
وەزیری دەرەوەی ئێران: موجتەبا خامنەیی تەندروستە و بەهۆکاری ئەمنی دەرناکەوێت
16 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
12 hours لهمهوپێش -
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
15 hours لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
15 hours لهمهوپێش



