گرنگترین مانشێتی ئەمڕۆ هەینی 12/6/2020ی رۆژنامە وەرزشییەکانی ئیسپانیا

مانشێتی رۆژنامە ئیسپانییەکان
SNN Sport
ئەمڕۆ هەینی 12/6/2020 گرنگترین مانشێتی رۆژنامەکانی ئیسپانیا بەمشێوەیە بوو….
ئاس:
- لە خولی ئیسپانیا سڤییا 2-0 لە ریاڵ بیتس دەباتەوەو تەنیا هاندەران ئامادەی یاریەکە نەبوون، لەگەڵ بوونی لێدانێکی سزا کە مشتومڕی بە دوای خۆیداهێنا.
- بەیڵ ئامانجی ئەوەیە بە سەرەکی دژی یانەی ئیبار یاری بکات.
- زیدان بیر لەوە دەکاتەوە ئەو یاریزانە بە سەرەکی لە لای راستی یاریگاوە یاری پێبکات.
- ئەمڕۆ لە خولی ئیسپانیا دوو یاری تر ئەنجام دەدرێت لە نێوان گراناداو خیتافی، ڤالنسیا- لیڤانتی.

سپۆرت:
- زۆرانبازی کۆتایی.
- بەرشەلۆنە یەکەمی خولەکەیە بە 58 خاڵ.
- ریاڵ مەدرید دووەمە بە 56 خاڵ.
- یانەی بەرشەلۆنە دەرفەتی بردنەوەی نازناوەکەی باشترەو 11 یاری کۆتایی نائاسایی ئەنجام دەدات و سیتینی راهێنەری یانەی بەرشەلۆنە دەیەوێت هەموو یارییەکان بباتەوە دوای ئەوەی مەدرید بەگەڕانەوەی هازارد گۆڕانکاری لە پێکهاتەکەی روویداوە.
- بەرشەلۆنە فشار لەسەر ئینتەرمیلان دەکات و لاوتارۆش فشارەکانی لەسەر یانەکە زیاتر کردووە بۆ جێهێشتنی ئینتەرمیلان.
- لە خولی ئیسپانیا سڤییا 2-0 لە ریاڵ بیتس دەباتەوە لە یاری گەڕانەوەی لالیگاو ئەمڕۆش دوو یاری تر ئەنجام دەدرێت.

مارکا:
- تۆپی پێی نوێ لە خولی ئیسپانیا بە بێ ئامادەبوونی هاندەر دەستپێدەکاتەوەو سڤییا 2-0 لە ریاڵ بیتس دەباتەوەو بەهۆی لێدانێکی سزاوە مشتومڕ دروست دەبێت،بەڵام یانەکە زۆر لە ریاڵ بیتس باشتر بوو.
- ئۆکامبۆس سەرکردایەتی یانەی سڤییا دەکات بۆ بردنەوەی یاری دێربی.
- کاسیاس خۆی بۆ پۆستی سەرۆکایەتی تۆپی پێی ئیسپانیا ناپاڵێوێت.
- زیدان رووبەڕووی ئاڵنگارییەکی ئاگرین دەبێتەوە لە یاری گەڕانەوەی لالیگا دژی ئیبار.

مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ:
- سبەی یانەی بەرشەلۆنە بە یاری لالیگا دەستپێدەکاتەوە.
- تاقیکردنەوەکان بۆ سیمیدۆ هیچ پێکانی نەبوو، ئەو یاریزانە ئامادەیە بۆ یاریەکە.
- لە قۆناغی پێش کۆتایی جامی ئیتاڵیا ئەیسی میلان و یۆڤانتۆس رووبەڕوو دەبنەوە.
- ئەمشەو دوو یاری تر لە خولی ئیسپانیا ئەنجام دەدرێت.

مانشێتی رۆژنامە ئیسپانییەکان

More News
-
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
10 hours لهمهوپێش -
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
12 hours لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
12 hours لهمهوپێش -
وەزیری دەرەوەی ئێران: موجتەبا خامنەیی تەندروستە و بەهۆکاری ئەمنی دەرناکەوێت
14 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
10 hours لهمهوپێش -
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
12 hours لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
12 hours لهمهوپێش
Sports
2023 © مافی بڵاوکردنەوەی پارێزراوە بۆ تۆڕی هەواڵی سلێمانی



