تەندروستی هەڵەبجە بێهیوا بووە لەحکومەتی هەرێم و پەنا دەباتە بەر بەغدا بۆ کڕینی پێداویستی

فەرمانگەی تەندروستی هەڵەبجە فۆتۆ |
SNN-عەلی حەمە سەعید
دوای ئەوەی تەندروستی هەڵەبجە داوای بڕی 342 ملیۆن دینار لەحکومەتی هەرێم دەکات بۆ كڕینی ئامێری پزیشكی سەنتەری گواستنەوەی خوێن و بێ وەڵام دەمێنێتەوە، بەناچاری داوا لە حكومەتی عێراق دەكرێت ئەو پێداویستییانە دابینبكات.
د. ئازاد مستەفا، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەڵەبجە بە SNNی ڕِگەیاند: لەدوای كردنەوەی سەنتەری گواستنەوەی بانكی خوێنی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەڵەبجە لە بەرواری 18/8/2019 وە بە نوسراوێك كە ئاڕاستەی وەزارەتی تەندروستیمان كردووە، داوای دابینكرنی بڕی 342 ملیۆن 292 هەزار دینارمان كردووە بۆ كڕینی ئامێر بۆ سەنتەری گواستنەوەی بانكی خوێن لە هەڵەبجە، بەڵام تا ئێستا وەڵاممان وەرنەگرتۆتەوە.
ئاماژەی بەوەشكرد، لەلایەن ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانەوە ئاگاداركراینەوە كە بە نوسراوێكی فەرمی داوای لە وەزیری تەندروستی عێراق كردووە پێداویستییەكانی بانكی خوێن بۆ هەڵەبجە ئەو دابینی بكات، ئەوەش دوای ئەوەی كە نزیكەی ساڵێكە چاوەڕێی وەزارەتی دارایی هەرێم دەكەین، وەڵاممان بداتەوە و تا ئێستا وەڵامی نەداوینەتەوە.
More News
-
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
9 hours لهمهوپێش -
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
11 hours لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
11 hours لهمهوپێش -
وەزیری دەرەوەی ئێران: موجتەبا خامنەیی تەندروستە و بەهۆکاری ئەمنی دەرناکەوێت
13 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
9 hours لهمهوپێش -
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
11 hours لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
11 hours لهمهوپێش



