
سلێمانی لەسەردەمی قەدەغەی هاتوچۆ فۆتۆ | SNN
SNN-هەوراز ئەحمەد
وتەبێژى تەندروستى سلێمانى ڕایدەگەیەنێت “بەهۆى ئەوەى ڕێککارە تەندروستییەکان وەکو خۆى جێبەجێناکرێت، لایەنە پەیوەندیدارەکانیش لێپێچنەوە ناکەن، بۆیە ئێمە لە تەندروستى سلێمانى داواى کەرەنتینکردنەوە دەکەین، چونکە سیستمى تەندروستى بەرگەی ئەو هەموو تووشبووە ناگرێت”.
د. یاد نەقشبەندى وتەبێژى تەندروستى سلێمانى بە SNNى ڕاگەیاند “ئێمە لە مانگى نیسان قۆناغ بەقۆناغ ژیانمان ئاساییکردەوە لەگەڵ ئاساییکردنەوەى ژیان داوامان کرد کە ڕێنماییە تەندروستییەکان جێبەجێبکرێت، بەڵام وەک دەبینین ڕێنماییەکان جێبەجێناکرێن و لایەنى پەیوەندیداریش هیچ لێپێچینەوەیەک ناکات”.
وتیشى: “بۆ کۆنترۆڵکردنەوەى دۆخەکە ئێمە پێشنیاز دەکەین کە قەدەغەى هاتوچۆ ڕابگەیەندرێتەوە بەو مەرجەى کار نەکاتە سەر ئابورى هاوڵاتیان، بۆیە ئێمە داوا دەکەین لە دواى کاتژمێر 6ی ئێوارەوە قەدەغەى هاتوچۆ ڕابگەیندرێتەوە، چونکە ئەوە کاتە کار ناکاتە سەر بژێوى هاوڵاتیان”.
هاوکات ڕوونیکردەوە “کەرتى تەندروستى تەنها بریتى نییە لە کۆرۆنا ئێمە توانیومانە 4 نەخۆشخانە بۆ تووشبووانى کۆرۆنا تەرخانبکەین لەوە زیاتر ناکرێت، چونکە چەندین نەخۆشى دیکە هەیە پێویستیان بە خزمەتگوزارى تەندروستییە و بارودۆخى ژیانى پزیشکان و کارمەندانیش لە بێ مووچەییدا زۆر خراپە”.
د. یاد نەقشبەندى وتیشى: “لە ئەگەرى زیاد بوونى حاڵەتەکانى کۆرۆنا لە چەند ڕۆژى داهاتوو ڕەنگە نەتوانین پێشوازى لە تووشبووان بکەین، چونکە ئیتر نەخۆشخانەکان تواناى وەرگرتنى نەخۆشیان نامێنێت”.
دەشڵێت: “کەرتی تەندروستی بۆیە دەستەوسانە و قەدەغەی تەواوەتیی راناگەیەنێت، چونکە باری گوزەرانی هاوڵاتی کزە و بێ مووچەییە”.
More News
-
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
8 hours لهمهوپێش -
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
10 hours لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
10 hours لهمهوپێش -
وەزیری دەرەوەی ئێران: موجتەبا خامنەیی تەندروستە و بەهۆکاری ئەمنی دەرناکەوێت
12 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
8 hours لهمهوپێش -
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
10 hours لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
10 hours لهمهوپێش



