پاڵه‌وانێتییه‌كى بچووکكراوه بۆ 3 یاریزانى به‌هره‌مه‌ندى تێنسى سه‌رزه‌وى سازکرا

یاریزانانی تێنس
سه‌نگه‌ر زرار- SNN Sport
به‌هۆى ئه‌و دابڕانه‌ى ماوه‌ى چه‌ند مانگێكه به‌هۆى ڤایرۆسى كۆرۆنا منداڵه‌كانیانى له‌پاڵه‌وانێتییه‌كانى یارییه‌كه دابڕاندووه، وه‌ك هاندانێك بۆ منداڵه‌كانیان، باوكى 3 یاریزانى به‌هره‌مه‌ندى یارى تێنسى سه‌رزه‌وى له‌سه‌رئه‌ركى خۆیان پاڵه‌وانێتییه‌كى بچووكراوه‌یان رێكخست.
پاڵه‌وانێتییه‌كه ئێواره‌ى رۆژى 11ى حوزه‌یرانى 2020 له‌سه‌ر یاریگاكانى لقی هه‌ولێرى یه‌كێتى تێنسى سه‌رزه‌وى له‌ئه‌كوا پارك-ى هه‌ولێر بۆ ماوه‌ى 3 كاتژمێر (6ى ئێواره تا 8ى شه‌و) به‌به‌شدارى هه‌ر 3 یاریزانى به‌هره‌مه‌ند (وراس ئالان زه‌كى و ئاده‌م دڵزار به‌كر و ئه‌حمه‌د شێروان ره‌ئوف) كه ته‌مه‌نیان له‌ژێر 7 ساڵان دایه رێكخرا و تیایدا ئه‌حمه‌د شێروان توانى پله‌ى یه‌كه‌م به دوو بردنه‌وه ده‌سته‌به‌ربكات و هه‌ریه‌كه له ئاده‌م دڵزار و وراس ئالان دووه‌م و سێیه‌م بوون.
*ئه‌نجامه‌كان:
-ئه‌حمه‌د شێروان×ئاده‌م دڵزار (2-1)، (8-10، 10-2، 7-3).
-ئه‌حمه‌د شێروان×وراس ئالان (2-1)، (10-2، 7-10، 7-3).
-ئاده‌م دڵزار×وراس ئالان (2-0)، (11-9، 10-9).
له‌مباره‌یه‌وه شێروان ره‌ئوف باوكى ئه‌حمه‌د سه‌باره‌ت به‌م پاڵه‌وانێتییه بچووككراوه قسه‌ى بۆ تۆڕى هه‌واڵى سلێمانى (SNN Sport) كرد و وتى: ماوه‌یه‌كى زۆره یاریزانه‌كان به‌هۆى كه‌ره‌نتینه‌كردن و قه‌ده‌غه‌ى هاتووچوو له‌پاڵه‌وانێتییه‌كانى تێنسى سه‌رزه‌وى دابڕاون، ئێستاش كه ده‌ستیان به‌مه‌شق و راهێنان كردۆته‌وه، پێمان باشبوو وه‌ك باوكێك هه‌روه‌ها هاندانێك بۆیان له‌گه‌ڵ مامۆستا ئالان زه‌كى و كاك دڵزار به‌كر، ئه‌م پاڵه‌وانێتییه له‌سه‌رئه‌ركى خۆمان رێكبخه‌ین و خه‌ڵاتیش بۆ منداڵه‌كانمان دابین بكه‌ین، كه هه‌ر سێكیان له‌ئاستى خۆیان ژێر ته‌مه‌نى (7 ساڵان)دا یاریزانى یه‌كێتى تێنسى سه‌رزه‌وى هه‌ولێرن”.

More News
-
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
6 hours لهمهوپێش -
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
9 hours لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
9 hours لهمهوپێش -
وەزیری دەرەوەی ئێران: موجتەبا خامنەیی تەندروستە و بەهۆکاری ئەمنی دەرناکەوێت
11 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
6 hours لهمهوپێش -
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
9 hours لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
9 hours لهمهوپێش



