لەگرتوخانەکانی هەسەدە-دا 30 هەزار خێزانی عێراقی بەند کراون

ژنە داحشەکانی کامپی هۆڵ
SNN-
وتەبێژی رەسمیی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق ژمارەی ئەو ئەندام و خێزانانەی داعش ئاشکرا دەکات کە لەگرتووخانەکانی ژێر دەستی هەسەدە لەڕۆژئاوای کوردستان بەندن و رەگەزنامەی عێراقییان هەیە.
عەمید یەحیا رەسوڵ رایگەیاندووە “نزیکەی 2000 ئەندام و لایەنگری داعش کە رەگەزنامەی عێراقییان هەیە و لەکاتی جەنگی رزگارکردنی عێراق لەچنگ داعش هەڵاتوون و ئێستا لەکامپەکانی هەسەدە نیشتەجێن”.
وتەبێژی رەسمیی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق وتیشی: “زیاتر لە 30 هەزار خێزانی عێراقی کە سەر بەو گروپە بوون و هەڵاتوون، ئێستا لە گرتووخانەکانی سوریا لەژێر کۆنترۆڵی هێزەکانی سوریای دیموکراتدان”.
یەکێک لەو کامپانەی داعشەکانی لێ بەندن، کامپی هۆڵە کە 45 کیلۆمەتر لە رۆژهەڵاتی شاری حەسەکەوە دوورە، گەورەترین کامپی ژێر دەسەڵاتی خۆبەڕێوەبەریی رۆژئاوایە و 74 هەزار ژن و منداڵی چەکدارانى داعشیان تێدایە لەرەگەزنامە و ناسنامەى جیاوازی جیهانن.
نزیکەى 66%ی منداڵن و لەسەر زەوی خاکی خەلافەتی داعش لەدایکبوون و بێ ناسنامەن و ئەو کامپە لەئێستادا بەمەترسیدارترین شوێنی دنیا دادەنرێت.
More News
-
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
6 hours لهمهوپێش -
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
8 hours لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
8 hours لهمهوپێش -
وەزیری دەرەوەی ئێران: موجتەبا خامنەیی تەندروستە و بەهۆکاری ئەمنی دەرناکەوێت
10 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
6 hours لهمهوپێش -
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
8 hours لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
8 hours لهمهوپێش



