لە 24 کاتژمێری رابردوودا 180 کەس لە هەرێمی کوردستان تووشی کۆرۆنا بوون

وێنەی ستافی ئەمبوڵانسی کۆرۆنا
SNN
له راگهیهندراوێكدا وهزارهتی تهندروستی حكومهتی ههرێمی كوردستان ئاماری 24 كاتژمیری رابردووی راگهیاند و بهگوێرهی راگهیهندراوهكه، له ماوهی شهو و رۆژێكدا 180 كهسی دیكه تووشی پهتاكه بوون.
دهقی راگهیهندراوهكهی وهزارهتی تهندروستی:
سەبارەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان، ڕێکارەکان بەردەوامن بەم شێوەیە:
- کەرەنتین
تاوەکو ئەمڕۆ (14853) هاووڵاتی “ئەوانەی کە لە دەرەوەی وڵات گەڕاونەتەوە و ئەوانەی بەرکەوتەی نەخۆشە چەسپێنراوەکان” کەرەنتین کراون، لەئێستادا تەنها (2365) هاووڵاتی لە (40) شوێنی جیاوازی کەرەنتین ماونەتەوە؛ (217) لە هەولێر، (22) لە سلێمانی، (2126) لە دهۆك. (12488) هاووڵاتی لە کەرەنتین دەرچوونە و گەڕاونەتهوه ناو خانەوادەکانیان، دوای تەواو کردنی ماوەی 14 رۆژ و ئەنجامدانی پشکنینی تاقیگەیی بۆیان وپشتڕاستکردنەوەی ئەوەی کە هەڵگری ئەو نەخۆشیە نین، لەگەڵ کەرەنتین کردنی ژمارەیەکی دیكهی هاووڵاتیان لە 24 کاتژمێری رابردوودا کە کۆی گشتی (1056) هاووڵاتی بوو.
- پشکنین
لەماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا: (1926) پشکنین ئەنجام دراوە لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان؛ (768) هەولێر، (549) سلێمانی، (470) دهۆك ، (30) راپەڕین، (98) گەرمیان، (11) هەڵەبجە. (کۆی گشتی ئەو پشکنینانەی کە ئەنجام دراوە لە سەرەتای سەرهەڵدانی ڤایرۆسی کۆرۆنا (99025) پشکنین بووە).
- دەرەنجامی 24 کاتژمێری رابردوو: (1) گیان لەدەستدان، (180) تووشبووی نوێ تۆمار کرا بەم شێوەیەی خوارەوە:
- پارێزگای هەولێر (61) تووشبوو.
- پارێزگای سلێمانی (1) گیان لەدەستدان، (112) تووشبوو بەم شێوەیە:
شاری سلێمانی (1) گیان لەدەستدان و (81) تووشبوو.
دەڤەری گەرمیان (19) تووشبوو.
دەڤەری راپەڕین (12) تووشبوو.
- پارێزگای دهۆك (2) تووشبوو.
- پارێزگای هەڵەبجە (5) تووشبوو.
- ئاماری گشتی
کۆی گشتی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان (1892) تووشبوو، لەنێویاندا (36) مردن هەیە و (559) نەخۆش چاکبووەتەوە، ئێستا (1297) نەخۆش لەژێر چاودێری پزیشکی دان
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
18 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
22 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
18 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
22 hours لهمهوپێش


